ئاب 05, 2020 03:45 Asia/Tehran
  • ھاوخەمی دەربڕینی نێچیرڤان بارزانی بۆ گەل و دەوڵەتی لوبنان

دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوەکەی بەیرووتی پێتەختی لوینان، نێچیرھان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمیی خۆی لەگەڵ گەل و دەوڵەتی لوینان دەربڕی و ڕایگەیاند:هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، نێچیرڤان بارزانی  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی جەختی لەوە کردەوە کە،هاوخەمی و نزامان بۆ لوبنان و قوربانیانی تەقینەوە کارەساتبارەکەی بەیروت هەیەو پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەو دۆستانی قوربانییەکانی دەکەین."

سەرۆکی هەرێم لە نوسینەکەیدا راشیگەیاندوە: هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختانەدا لەگەڵ گەلی لوبناندایە".

ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە  دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ