تورکیا بۆردومانی دوو چیای زاخۆی کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ی ئاب تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە باکوری خۆرھەڵاتی قەزای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دھۆک بە سەختی تۆپباران کرد.
سەرچاوەیەک لە دەڤەری نھێل بە میدیای وێستگەنیوزی راگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندهکانی دەڤەری نھلێل و نێروەورێکان-یان لە سنوری ناحیەی دێرەلۆک لە باکوری خۆرھەڵاتی قەزای ئامێدی تۆپباران کردوه".
وتیشی:" ئەو شوێنانەی لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیا تۆپبارانکراون خەڵکی لێی نییە و پێشتر چۆڵکراون، بەڵام له ناوچهکانی دیکه نزیکن و زۆربەی خەڵکی ناوچەکە دەنگی تۆپبارانەکە بیستراوە و تۆپبارانهکهش تا کاتژمێر 10:30 خولهکی پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ بهردهوام بووه.
بەھۆی بەزاندنی سنوور و بۆردومانی بەردەوامی سوپای تورکیا لە کوی ٣٧٤ گوند لە سنوری قەزای ئامێدی تا ئێستا 198 گوند چۆڵکراون.