عیراق له بارەی هێرشه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەکۆڵێتەوە
له‌سه‌ر هێرش و له‌شکرکێشان و بۆردومانه‌کانی تورکیا لە ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان حەوتەی داهاتوو لێژنه‌یه‌ک له په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری کۆده‌بنه‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا، «عه‌بدولخالق عه‌زاوی» ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عیراق ڕایگەیاندووە، دۆسیه‌ی هه‌ڕه‌شه و په‌لاماره‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێم دۆسیه‌یه‌کی هه‌ستیاره و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بایه‌خێکی زۆری پێدراوه.
ناوبراو راشیگه‌یاندوه، بڕیاره حەوتەی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌رباره‌ی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ هه‌ردووک وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگریی عێراق رێکبخرێت.
عه‌زاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە کە دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا بۆسهرخاک و ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دوو ڕه‌هه‌ندی گرنگی له‌خۆگرتووه که پێکهاتوون له ڕه‌هه‌ندی مرۆڤی و ئاسایشتی، چونکه ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا بووه‌ته هۆکاری ئاواره بوونی ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، بۆیه ئه‌و پرسه پێویستی به ڕەچاوکردنی هه‌نگاوی بەبڕشتانەیە له پێناو ڕاگرتنی په‌لاماره‌کانی تورکیا و پاڵپشتیکردنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی ناوچه‌که.