ئاب 11, 2020 16:51 Asia/Tehran
  • ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بە ئەرێنی لێک دەداتەوە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی رایگەیاند: خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کۆبوونەوەکانی نێوان ئێمەو پارتی دیموکرات بە قازانجیان دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە، دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کوردستان، کە کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەبێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەهاوینەهەواری دوکان بەمیوانداریی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شاندی یەکێتی ‌و پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی جەختی لەوە کردووەتوە کە، گەشبینینین بەکۆبوونەوەکان و دڵنیایی دەدەینە خەڵکی کوردستان، کە کۆبوونەوەکان ئەنجامی باشی لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەبێت.

ئەو وتانەی بافڵ تاڵەبانی لەکاتێکدایە کە، ماوەیەکە یەکێتی نیگەرانە لەوەی لەبڕیاری سیاسی هەرێمی کوردستان بەشداری پێناکرێت‌و ئەو نیگەرانییەش بەفەرمی بە ئاگاداریی بەرپرسانی پارتی دیموکرات گەیەندراوە.

سەرپەیڤ