تێبینیی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لهسهر ههڵبژاردنی داهاتووی عێراق
«مهسعود بارزانی» سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لهگهڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ههڵبژاردنی پێشوهختهیان له عێراق تاوتوێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان ، «مەسعود بارزانی» سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لهگهڵ «جینین پلاسخارت» نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووهوەولە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
لەم دیدارەدا هەورەها ڕۆشنایی خرایە سەر لەمپەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتەو بارزانی بۆچوون و تێبینییەکانی لهسهر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و یاسای هەڵبژاردن بۆ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خستەڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەردانی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە ئەرێنی هەڵسەنگێندرا و، پەیوەست بە دەڤەری شنگالیش هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە دۆخێکی لەبار دروست بکرێت بۆ ئەوەی خەڵکی ئاوارەی دەڤەری شنگال بتوانن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە.