سه‌رۆک وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق کۆبووەوە
«مەسرور بارزانی» سه‌رۆک وەزیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، ڕۆژی سێشه‌ممە ١٥ی ئه‌یلوول، «مه‌سروور بارزانی »سه‌رۆک وەزیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له «جینین پلاسخارت» نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له دیداره‌که‌دا لە‌باره‌ی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاته‌کانی عێراق و پێوه‌ندیی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق وتووێژ کرا.
سه‌رۆکی حکومه‌تی ھەرێمی کوردستان ھەر لەو دیدارەدا ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامیی گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی فیدراڵی کرد و دووپاتی له چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تییانه‌ی کێشه‌کان کرده‌وه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ی پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی کوردستان و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی عێراق .
هاوکات میکانیزمه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق و زه‌مینه خۆشکردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی نیشته‌جێی هه‌رێمی کوردستان بۆ شوێنه‌کانیان، ته‌وه‌رێکی تری گفتوگۆکان بوو.