ئه‌یلوول 27, 2020 14:34 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان

خۆپێشاندانى مامۆستایان لە سلێمانى و چەند شارو شارۆچکەیەکى ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.

 

 ئەمڕۆ لەگەڵ لێدانى یەکەم زەنگی دەستپێکردنى خوێندنى ئەمساڵ لە سلێمانى و گەرمیان و هەڵەبجەو راپەڕین و قەڵادزێ خۆپێشاندانى مامۆستایان دەستیپێکرد و مامۆستایان بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندنیان کرد.

مامۆستایان چەندین دروشم و داواکاریان بەرزکردوەتەوەو تیایدا ئاماژە بە دوو خاڵى سەرەکى دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن ئەویش پێدانى مووچەیە ٣٠ رۆژ جارێک و بەبێ بڕینی مووچەکانیان هەروەها هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى ئۆنلاین لە ناوەندەکانى خوێندندا.

مامۆستایان جەخت دەکەنەوە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناچنەوە هۆڵەکانى خوێندن و بەردەوام دەبن لە بایکۆت.

بەشێک لە هاوڵاتیان و مامۆستایانی سلێمانی دەڵێن  لە ناچاریدا هاتوونەتە سەر جادە، چونکە زیاتر لە 40 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.

سەرپەیڤ