ئه‌یلوول 29, 2020 15:41 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر گوندێکی ھەرێمی کوردستان

فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» گوندێکی پارێزگای «دھۆک»ی باکووری عێراقیان بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، لە شاڵاوەکانی ئەمڕۆ سێ شەممەی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق، گوندێکی سەربە شاری ئامێدیی پارێزگای دھۆک کرایە ئامانج.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی دووشەممەش باسی کوژرانی دوو چەکداری پەکەکەی کرد بوو لە باکووری عێراق دا.

تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکداترانی پارتی کرێکارانی کوردستان سنوورەکانی ەاکی عێراقی بەزاندووە. ئەم سنووربەزاندنانەش لەگەڵ کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە. 

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لەم دواییەدا وێڕای ئیدانەکردنی دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ڕایگەیاند: ھێرشی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بەزاندنی بەبڕشتانەی سەروەریی بەغداو پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە و بە پێچەوانەی دابی دراوسێیەتی دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ