بەفر و کڕێوەی کەم وێنە لە نیوەی باکووریی ئێران
شوبات 15, 2019 09:19 Asia/Tehran
بەفڕێکی قورس بەشێکی بەربڵاو لە ڕۆژاوا و نیوەی باکووری ئێرانی سپی پۆش کردووە تا ڕادەیەک کە بەرزایی بەفر لە هەندێ ناوچە کوێستانی و شاخاوییەکان لە یەک مەتریش تێپەڕیوە.
لەبەر بارینی قورسی بەفر لە بەشی نیوەی باکووریی ئێران، زۆربەی قوتابخانەکان لە پارێزگەکانی باکووری، ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی داخرا.