ئه‌یلوول 07, 2020 10:17 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ڕاوی مەیگۆ_ بوشەھر

وەرزی ڕاوکردنی مەیگۆ لە بوشەھر دەستی پێ کرا. ڕاوی مەیگۆ کاتێک دەست پێ دەکات کە درێژایی مەیگۆ بگاتە حەفتا سانتیمەتر و کاتێکیش کۆتایی دێت کە ڕادەی ڕاوکردن لە ڕۆژێکدا بگاتە ٤٠ کیلۆگرام. لەسەدا حەفتای پاشەکەوتی مەیگۆی پارێزگاکە لە چەشنی «بەوری سەوز»ە کە لە باشترین چەشنەکانی مەیگۆیە لە کەنداوی فارس دا. لە پارێزگای بوشەھر ٣٦٩ بەلەم و ٣٨٦ لێنج خەریکی ڕاون.

سەرپەیڤ