کانونی دوھەم 17, 2017 13:56 Asia/Tehran
  • وەزارەتی  دەرەوەی  ئێراق لە سێدارەدانی سێ لاوی بەحرەینی مەحکووم کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق کردەوەی ڕژیمی ئالی خەلیفەی بۆ لە سێدارەدانی سێ لاوی بەحرینی بە پ ێشێلکرانی ئاشکرای مافی مڕۆڤ زانی

 ڕژیمی  ئالی  خەلیفە  سە رلە بەیانی   ڕۆژی  یەکشەمە "  سامی مەشیمە " و عەباس سەمیع " سێ چالاکی  گیراو و نەیاری  بەحرەینییان بە تۆمەتی ساختەیی  پەلامار بۆ سەر  هێزەکانی پولیس  لە ناوچەی ئەلدیە  لە مارسی 2014 ،بە گوللە   ئیعدام کرد . بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی سەدا و سیما  ئەحمەد جەمال  وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی  ئێراق  ئەمڕۆ  دووشەمە  ڕایگەیاند  ئاشکرایە  کە ئەو کردەوەگەلە  لە سەرکوتی نەیاران  بە دەس ڕژیمی  ئالی  خەلیفە  پێشێلکرانی ئاشکرای مافی مڕوڤ و  هەڵس و کەوتی  سەرکوتکارانە  لە گەڵ  داخوازی  نەتەوەی  بەحرەینە .  جەمال  وتی  خەڵکی  بەحرەین  تەنانەت  لە کەمترین  ماف کە   موحاکمەی   دادگەرانەیە  بێ بەرین  لە حاڵێکدا  کە هەموو  جیهان خوازیاری  ڕێزگرتن  لە مافی مڕۆڤ لەو وڵاتەن . ڕاپۆڕتێکی  دیکە  نیشان ئەدات  کە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین  ئەمڕۆ باڵوێزی  ئێراق  لە مەنامە ی  بۆ  کاردانەوە   بە وتەکانی نوری مالکی جێگری سەرۆک کوماری  ئێراق   بۆ مەحکوم کرانی  لەسێدارەدانی  سێ  ڕاپەڕیوی بەحرینی   بانگ کرد . نووری  مالکی  لە سێدارەدانی   سێ لاوی  بەحرەینی  لە لایەن   ڕژیمی  ئالی  خەلیفەوە بە جەنایەتێکی  سامناک و کردەوەیەکی  زاڵمانە  وەسف کرد .  بە حرەین  لە 14 فێڤریەی  ساڵی 2011وە  شایەتی  ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی  دژی  ئالی خەلیفەیە .  خەڵکی  بەحرەین  خوازیاری   ئازادی ؛دامەزرانی  دادگەری  و لەناو چوونی   هەڵاواردن  لە وڵاتەکەیانن .