• بەپیری چوونی نەورۆز

نەورۆز هەواری عاشقانە، جێژووانی ئەویندارانی ژیانە، دەسپێکی بەهار بە نەورۆزە و نەورۆزیش وەرزی گۆڕانە. لە ئێراندا داب و نەریتەکانی پێش دەس پێ بوونی ساڵی نوێ تایبەتن و لێرەدا ئاماژە دەکەینە هەندێک لەوانە. ئەم داب و نەریتانە لە نزیک بە مانگێک پێش هاتنی ساڵی نوێ دەس پێ دەبن و هەتا 13 ڕۆژ پاش ئەوە بەردەوام دەبن.

 

 

لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵ، پەیامهێنەرانی بەهار و نەورۆز لە سەر جاددە و شەقام و کووچە و کۆڵانەکان لە شار و لە گوندەکان دەر دەکەون و بە گوتنی گۆرانی و شادی و شانۆ، مزگێنی ڕۆیشتنی زستان و هاتنی بەهار دەدەن بە خەڵک.
 
لە داب و نەریتە باوەکانی ڕۆژانی کۆتایی ساڵ، خاوێن کردنەوەی ماڵ و حاڵە. ئەم هەنگاوە بۆ ئەوە جێبەجێ دەکرێ کە بە خاوێنییەوە بچنە پیریی نەورۆزەوە.

 لە داب و نەریتە باوەکانی دیکەی ڕۆژانی کۆتایی ساڵ، شت کڕینە بۆ ساڵی نوێ. لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵدا، بازاڕی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران تەژی لە جەماوەرێک دەبێ کە بۆ کڕینی کەڵوپەلی پێویستیان سەردانی ئەوێ دەکەن.

بازاڕەکانی ئێران

 

 چاندنی سەوزەی نەورۆز لە سەردەمانی کۆنەوە لە نێو بنەماڵە ئێرانییەکان وەکوو هێمای بەهار و تازەیی باو بووە. سەرەڕای ئەوە لە باخچەی ماڵانیش نەمامی جوان و گوڵی بەهاریش دەچێندرێت.

 چاندنی سەوزەی نەورۆز

لە داب و نەریتە سەرەنج ڕاکێشەکانی دیکەی دەسپێکی هەرساڵ لە نێوان ئێرانییەکاندا، یارمەتیدانی هەژاران و دەسکورتانە و یەکێکی دیکە لە ئاهەنگەکانی جێی پەسەندی نەورۆز یادکردنەوەی مردووانە کە بەو بۆنەوەخەڵک دوایین هەینی ساڵ دەچنە سەر قەبران و خواردمەنیگەلێکی وەکوو نان و حەڵوا و خورما لەگەڵ خۆیان دەبەن و لە نێو جەماوەردا بڵاوی دەکەنەوە.

 

بەهیوای ساڵێکی پڕپیت و بەرەکەت، هەموو پێکەوە دەچینە پێشوازی بەهارەوە...

سفرەی حەوت سینی ئێرانی

 

 

Mar 09, 2017 18:29 Asia/Tehran
بۆچوونت