• 
پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی هەتاوی

بسم‌الله‌الرّحمن‌الرّحیم یا مقلّب القلوب و الأبصار. یا مدبّر اللّیل و النّهار. یا محوّل الحول و الأحوال. حوّل حالنا الی احسن الحال.

لە دایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی فاتمەی زەهرا سدیقەی کوبرا (س) و هەروەها جەژنی نەورۆز لە هەموو ئێوە هاوڵاتیانی خۆشەویست  پیرۆزبایی دەکەم.

جەژنتان پیرۆز بێت  هاوڵاتیانی ئازیز  . گەلی مەزنی ئێران  .

گەنجانی خۆشەویست  .  چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی جەماوەر . بەتایبەت پیرۆزبایی عەرز دەکەم لە بنەماڵەی خۆشەویستی شەهیدان و جانبازان و ئیسارگەران  .

هەروەها لە هەموو ئەو گەلانەی کە ئاشنای جەژنی نەورۆزن و بەرزی ڕادەگرن.

سوپاسی  خوای گەورە دەکەم  کە بۆ جارێکی دیکە  دەرفەتی ئەوەی دا جەژنی نەورۆز لە ئێوە گەلی خۆشەویستی ئێران پیرۆزبایی کەم  .

هیوادارین کە ساڵێکی زۆرباش و پیرۆز و موبارەک و خاوەن بەرەکەت پڕ لە ئاسوودەیی  چاوەڕوانی گەلی ئێران بێت.

ساڵی 96 ئینشائەڵڵا ساڵێکی خۆش بێت بۆ هەموو گەلی ئێران و بۆ هەموو موسوڵمانانی جیهان  . هەموو ئێرانیانی خۆشەویست ئینشائەڵڵا لەم ساڵەی کە لەم کاتە دا دەست پێبوو  بەر ڕەحمەت و کەرەمی ئیلاهی بکەون.

ئەگەر بمانهەوێ ساڵی ڕابردوو هەڵسەنگێنین  ساڵی 95 دەبێ بڵێن  ئەو ساڵە وەک هەموو ساڵانی دیکە

هەندێ غەم و شادی هەبوو ، تاڵی و شیرینایی هەبوو  مەبەستم  تاڵی و شیرینی  بۆ  گەلە.

مەبەستم پرسی تاکەکەسی خۆم نییە  .

هەم شیرینمان هەبوو لە ساڵی ڕابردوودا  کە ئەم شادیانە دەگەڕێتەوە بۆ سەروەری نیشتمانی، ئاسایشی نیشتمانی ، هەوڵ  و هیمەتی گەنجان  و هەنگاوی باوەڕدارانەی گشت داگر لە سەرانسەری وڵات دا  .

هەندێ تاڵ و تفتیشمان هەبووە  .کە  زیاتر تایبەتە بە پرسی کۆمەڵایەتی و ئابووری کەئاماژەیان پێ دەکەم  . سەروەریی ئێران و  گەلی خۆشەویستمان لە ساڵی 95 دا  لەسەرانسەری ساڵ دا دیار بوو  .

لەسەرتای  ساڵەوە تا کۆتایی ساڵ  .

دوژمنانی ئێمە لە هەموو جێگایەکی دونیا دانیان نا  بە دەسەڵات و هێزی  گەلی ئێران و مەزنایەتی گەلی ئێران .

شووناسی گەلی ئێران  خۆی لەسەرانسەری  پرسە جیاجیاکانی مرۆیی نیشان دا  .

بە بێ ڕێزییەک کە  لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە دەرحەق بە گەلی ئێران کرا  خەڵک بە جۆش و خرۆش و بە غیرەت و  هێممەتەوە لە ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان دا وڵامیان دایەوە  .

لە ڕۆژی قودس دا  لە مانگی موبارەکی ڕەمەزان، کۆبوونەوەی  مەزنی جەماوەر  شووناس و ئامانجەکانی ئەم وڵاتەی بە هەموو دونیا نیشان دا.

ئاسایشی وڵات لە ژینگەی پڕ لە هەژانی ناوچەکە و جیهان شاندەرێکی زۆر گەورە و دیار بۆ گەلی ئێرانە.

ئەمڕۆ دەورووبەری ئێمە  وڵاتانێک کە دراوسێی ئێمەن لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە  باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات  تا باکووری ڕۆژاوای وڵات ، وڵاتان تووشی نائەمنین، ناوچەکە تووشی نائەمنییە  .

 شوکر بۆ خودا  گەلی ئێران بە درێژایی ساڵ ئاسایشێکی پاوەجێی هەبوو  .  ئەو هیممەتە گەنجیانەی کە من ئاماژەم پێکرد دەگەڕێتەوە بۆ ئاگاداری لە چالاکی هەزاران تاقمی لاو  لە سەرانسەری وڵات دا  کە خەریکی چالاکی پڕ جوش و خرۆشی خۆیان لە بواری زانستی لە بواری فەرهەنگی لە بواری وەرزیشی  لە بواری بەرهەم هێنان سەرقاڵن.

خەریکن کاری نوێ و داهێنانی نوێ دەخەنە ڕوو  .

بۆ دواڕۆژی وڵات  پاشەکەوتی دەکەن  . ئەو هەنگاوە باوەڕدارانەی کە ئاماژەم پێ کردن مەبەست  ئەو کۆڕ و کۆبوونەوە دینییە پڕجۆش و خرۆشانەن  کە لەسەرانسەری ساڵ دا  بوونیان هەبوو  .

تایبەت بە پرسەکانی ئیمامان  (ع) تایبەت بە پرسە گرینگەکانی دینی ، لە ئیعتکاف و عیبادەت و مانگی ڕەمەزان و پیاسەی ئەربەعین و کۆبوونەوە گرینگەکانی عاشوورا و دەهەی موحەڕەم ئەوانە لەخاڵە باش و شادی هێنەکانی  گەلی ئێمە بوون.

تاڵی و سەختییەکان زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ کێشە و گرفتی  گوزەرانی خەڵک . چین و توێژە مام نێوەنجی و لاوازەکان بە درێژایی ساڵ هەندێک کێشە و گرفتیان هەبوو   و هەیانە  لەبەر ئەوەی کە ئاگاداری  بارودۆخی خەڵکم لەبەر ئەوە  بە هەموو وجودم هەست بە تاڵییەکان دەکەم .

تاڵی ژیانی خەڵک بە تایبەتی  خەڵکانی هەژار چین و توێژە نەدارەکان ، کە دەگەڕێتەوە  بۆ  کێشە و گرفتی ئابووری  وەک  گرانی ، بێکاری، وەکوو زیانە کۆمەڵایەتییەکان، کە زۆربەیان سەرچاوەی ئابووری هەیە.

وەکوو هەڵاواردن و نایەکسانییەکان .

دیارە هەمووی ئێمە بەرپرسین . هەم لەلای خوای گەورە و هەم لەلای میللەت دەبێ وڵامدەر بین.

من لە ساڵی هەنگاو و کردەوە دا  کە ساڵی 95 بوو لە بەرپرسانی بەرێزم ویست ناوەندێک بۆ هەنگاو و کردەوە پێک بێنن  پێکیان هێنا  کاری چاکیش  ئەنجام درا کە ڕاپۆرتەکەیان بە من دا  .  بەڵام ئەوەی کە ئەنجام دراوە  لەگەڵ ئەوەی کە  چاوەڕوانیمان بۆ دەکرد مەودای زۆرە.

لە وتارەکەم دا  شیدەکەمەوە کە هەندێ شاندەر و ئامار  کە دەخرێنە ڕوو لە کاربەدەستان  ئاماری باشن . هەندێکیش  کە لەلایەن بەرپرسان خۆیانەوە دەخرێنە ڕوو  ئاماری باش نین .

ئەمانە بە گشتی دەبێ  ببینین. ئابووری خۆڕاگری  کۆمەڵێک شتە  . ئەم کۆمەڵە شتە ئەگەر تەنیا لە ژێر ناوی ئابووری خۆڕاگری  سەرنجی پێ بدرێ لەوانەیە زۆر  سەرچاوەی کاریگەریی نەبێت  .

من چارەسەری لەوە دا دەبینم  کە ئەم کۆمەڵە شتە دابەش بکەین بە خاڵە گرینگەکان.

بۆ هەر بابەتێکی  گرنگ و سەرەکی  بەشێک لە کات و زەمان  دیاری بکەین.

لە بەرپرسان و کەسانی شارەزا  لە هەموو خەڵک  داوا بکەین  هەموو هیممەتی خۆیان لەسەر ئەو خاڵە گرینگانە تەرخان بکەن.

بە بڕوای من چارەسەریی لەوە دایە کە ئەم خاڵە گرینگ و سەرەکییە ئەمساڵ بە دروست بناسین.

ئەمساڵ بە بڕوای من ئەم خاڵە گرینگە بریتییە لە بەرهەم هێنان ، بەرهەم هێنانی نێوخۆیی و دامەزران و زیاتریش  دامەزرانی لاوان.

ئەمە ئەو خاڵە  گرینگ و سەرەکیانەن .

ئەگەر ئێمە توانیمان  لەسەر ئەم خاڵانە چڕ بینەوە  و کارەکان لەسەر ئەم بنەمایە  پلانڕێژی بکەین  پێم وایە  تاڕادەیەکی زۆر کارەکە  دەچێتە پێشەوە و سەرکەوتنی بەرچاو و هەست پێکراو بە دەست دێت.

کەمن  ئینشائەڵڵا لە وتارەکەم دا تایبەتمەندییەکانی ئەم دوو خاڵە گرینگە ڕوون دەکەمەوە.

لەبەر ئەوە من دروشمی ئەمساڵ بەمجۆڕە ڕادەگەیەنم، ئابووری خۆڕاگرانە  بەرهەم هێنان و دامەزران.

یانی ئابووری خۆڕاگرانە نازناوێکی گشتییە دواتر بەرهەم هێنان و دامەزران  .  ئەمە  کۆی  ئەو خاڵەیە کە هەموو لا دەبێ لەسەری چڕ بنەوە  . داوای من داوای خەڵک لە بەرپرسانی خۆشەویست و بەڕێز  ئەوەیە کە

لەسەر ئەم دوو خاڵە چڕ ببنەوە و کارەکان بە پلان بەرنە پێشەوە ئینشائەڵڵا لە کۆتایی ساڵ دا  ئەنجامەکەی بتوانن بۆ خەڵک  ڕوون بکەنەوە.

هیوادارین کە هەمووی ئێوە لە ژێر لوتف و کەرەمی  حەزرەتی بەقیەتوڵڵا (عج) و بە دوعای گیانی پاکی شەهیدان  و ئیمامی  بەڕێز  ساڵێکی شاد و خۆش و  ئاوێتەی ئاسایش و ئاسوودەییتان لە پێش دا بێت  .

 

 

والسّلام علیکم و رحمة الله و برکاته

Mar 20, 2017 14:34 Asia/Tehran
بۆچوونت