• ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، ساڵی 96ی هەتاوی بە ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە، بەرهەمهێنان و ئیش وکار،  ناودێر کردا

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە پەیامێک دا بە بۆنەی دەستپێکرانی ساڵی 1396ی هەتاوی ، بە پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا(س) و جەژنی نەورۆز لە هەموو ئێرانییەکان بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان و ئیسارگەران و بە هیوای ساڵێک هاوڕێ لەگەڵ بەرەکەت، ئاسایش و هێوری بۆ گەلی ئێران و موسوڵمانانی جیهان، ساڵی نوێی بە ساڵی ئابووری خۆڕاگرانە، بەرهەمهێنان و ئیش و کار ، ناو نا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری ، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  ساڵی 95ی  هاوڕێ لەگەڵ تاڵی  و شیرینییەکانی بۆ گەلی  ئێران زانی و  بە ئاماژە بە  هەندێ لە گرینگترین  هۆکارانی شادمانی گەل لە ساڵی ڕابردوودا ، فەرمووی  :  سەروەریی ئێران و شووناسی گەلی  ئازیز لە هەموو پرسەکانی ساڵی 95 ئاشکرا بوو و دوژمنان  لە هەموو  جێگەی دونیا دا دانیان بە سەربەرزی و  مەزنایەتی گەلی ئێران دانا  .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئامادەبوونی پڕجۆش و خرۆش و غیرەتمەندانەی خەڵک لە ڕۆژی بیست و دووی  ڕێبەندان لەوڵامی  بێ ڕێزی کردنی  سەرۆکی ئەمریکا و  هەروەها کۆبوونەوەی مەزنی خەڵک لە ڕۆژی قودسی بە نیشانەی  شوناس و ئامانجی بەرزی  گەلی ئێران وەسف کرد و فەرمووی  : سەرباری ئەوەی  دراوسێکانی ئێران و وڵاتانی ناوچە تووشی  ئاڵۆزین، ئاسایشی  ئێران لە ناوچە و لە جیهان بایەتێکی زۆر گرینگ بوو و گەلی ئێران لە ساڵ دا  ئاسایشی پاوەجێیان تاقی کردوەتەوە .

هیمەتی گەنجانە  و هەوڵی  ئیماندارانەی گشت داگر دوو بابەتی دیکە  لە لێکدانەوەی سەرکەوتنەکان و پێشکەوتنی گەلی ئێران بوو کە ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  ئاماژەی پێ دا و فەرمووی  : بینین و ئاگادار بوون لە چالاکی پڕشۆر و  داهێنەرانەی زانستی ، فەرهەنگی ، بەرهەم هێنان و وەرزیشی هەزاران تاقمی لاو  لە سەرانسەری ئێران و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە و چالاکی گەرم و گیرای  ئایینی، لە نموونەی خاڵە کانی ئەرێنی و شادی هێنەر بۆ  وڵات و گەلی ئێرانە.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  بە ئاماژەدان  بە پێداگری  لەسەر  هەوڵ و تێکۆشان لە ناونرانی ساڵی 95 و ئەنجام دانی کارگەلی باش کە بەرپرسانی ئێرانی ڕاپۆرتەکەیان بە من داوە  ، فەرمووی  : هەڵبەت مەودایەکی زۆر لە نێوان کارە ئەنجام دراوەکان و چاوەڕوانی خەڵک و ڕێبەری  هەیە وئاماری ئەرێنی ونەرێنی دەبێ  سەرجەم سەرنجی پێ بدرێت  .

بەڕێزیان  سەرنجدان بە  ئابووری خۆڕاگرانەی بە تەنیایی کاریگەر نەزانی و سەبارەت بە ڕێگەچارەی ڕەوشی ئێستاش فەرمووی : چارەسەری لە دابەشکردنی  ئابووری خۆڕاگرانە بە خاڵە گرینگەکان و پێداگری هەموان و هیممەتی  بەرپرسان و خەڵکەکەیە و ئەم خاڵە گرینگانە بریتین لە بەرهەمی نێوخۆیی و ئیش و کار بۆ لاوان  .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەپێی هەر ئەم پێداویستییە، ساڵی 96ی بە ئابووری خۆڕاگرانە  - بەرهەم هێنان و ئیش و کار ناودێر کردو و فەرمووی  : پێداگری و پلاندانان  لەسەر ئەم خاڵە گرینگانە ، داواکاری ڕێبەری و خەڵک  لە بەرپرسان و هۆی هاتنە دی سەرکەوتوویی سەرنج ڕاکێش و بەرچاوە و بەرپرسان دەبێ  ئەنجامەکە لە کۆتایی ساڵ دا بە خەڵک ڕابگەیەنن.

 

Mar 20, 2017 15:44 Asia/Tehran
بۆچوونت