وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ل پەیامێک دا دەستپێبوونی ساڵی 1396ی هەتاوی لەگەلی مەزنی ئێران و بنەماڵەی مەزنی ئێرانییەکان لە سەرانسەری جیهان پیرۆزبایی کرد.

 بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن ، بەهرام قاسمی  ڕۆژی دووشەممە وتی :  گەلی مەزن و خاوەن شارستانیەتی ئێران لە سەردەمی مێژووی بەشکۆ و مەزنی خۆیان نەتەنیا لە چێکردنی  ئێران بەڵکوو لە گەشە و پەرەپێدانی ژیانی مرۆیی و بردنەسەری فەرهەنگی جوانی مرۆیی بۆ هەموو ناوچەکانی جیهان دەوری کاریگەری  گێڕاوە.

قاسمی وتی : ئێرانییەکان لە هەموو  مێژوو و جێگە  و شوێنەکانی ئەم جوگرافیا بەربڵاوە دا جێگەپێی خۆیان لە زانست و ئەدەب و فەرهەنگ و هونەر بە جێ هێشتووە و ژیاری مرۆیی و کۆمەڵگە و سەرزەوینی جۆربەجۆریان پێناوداری خۆیان کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران و تیشی : گەلی مەزنی ئێران و بنەماڵەی مەزنی  ئێرانییەکان لە سەرانسەری گێتی ، ساڵی ڕابردوو توانیان  سەرباری هەموو لەمپەرەکان و دژواری و گیروگرفتەکانی ناوخۆیی و دەرەوەیی  هەوڵی ڕوولەگەشەی خۆیان لە هەموو بوارەکان دا  درێژە پێ بدەن و شانازی زۆر لە گۆڕەپانی جۆربەجۆر لە سیاسەت و بازرگانی بگرە تا زانستی و فەرهەنگ و هونەر بە دەست بێنن  .

بەهرام قاسمی وتیشی : لەسەردەمی پڕهەراوهوریا و پڕلە ئازاوە و قەیران لێدراوی ئێستا کە ئاگری شەڕ و توڕەیی و توندوتیژی لە ناوچەکانی دوور و نیزیک  هەڵدەگیرسێ ، ئێران و ئێرانی ئاڵای ئاشتی و ئاسایشیان بە دەستەوە گرتووە و بووەتە پێشەنگ لە دوستایەتی ، وتووێژ و مرۆڤایەتی  .

 قاسمی وتیشی :  ئێرانییەکانی دانیشتووی  دەرەوەی وڵات ، دەورێکی بەبایخ و کاریگەریان  لە ناساندنی سروشتی پاک و فەرهەنگی بێ وێنە و هونەری ڕەسەن و شەرافەتی مرۆیی ئێران و ئێرانی بە خەڵک و دەسەڵاتدرانی جیهان  هەیە و بە بڕوای میواندارەکانیان  لە باشترین، چالاکترین و کارتێکەرترین کۆمەڵگەکانی کەمینەی دانیشتووی وڵاتانی دیکەن  .

 

 

 

 

Mar 20, 2017 18:14 Asia/Tehran
بۆچوونت