حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە یەکەمین کاتژمێری ساڵی 1396ی هەتاوی، هێڵی بەرهەم هێنانی نوێی بەشگەی دەرمان چێکردنی ڕازەکی وەگەڕ خست.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی سەروک کۆماری، لەم ڕێ وڕەسمە هەروەها  شەست دەرمانی نوێی بەشگەی دەرمان چێکردن  سەربە وەزارەتی تەعاون، کار و رفاهی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی دابینی کۆمەڵایەتی ئێران کەڵکی لێ وەرگیرا.

ئەگەر بێت و ئەم بەرهەم لەجیاتی هاوچەشنەی  هاوردەیی  کەڵکی لێ وەربگیردرێ، لەساڵ  دا لانیکەم 305 میلیار ریاز زۆرتر لە نەوەد ملوێن دولار  بەپێی نرخی نوێی  کۆمپانیەکانی هاورە و لانیکەم 4100 میلیار ریال بەپێی نرخی بەکارهێنانی سەرفەجوویی ئەرزی  بەدواوە دەبێت.

گەشەپێدان و بەرهەمی ئەم شەست بەرهەمە نوێیە کە لە دوو تاقمی سەرەکیی ماددەی بەرایی دەرمان و بەرهەمی دەرمانییە،  لە لایەن شازدە کۆمپانی ئەندامی تیپیکو  وەک گەورەترین هلدینگی دەرمانیی ئێران، ئەنجام دراوە.

ئەم بەرهەمانە بێ  هیچ چەشنە سەرمایەدانانی  نوێ و تەنیا بە کەڵک وەرگرتن لە بەکارگرتنی تواناییەکانی بەردەم ، بەرهەم هاتوون.

 

 

Mar 20, 2017 18:43 Asia/Tehran
بۆچوونت