• فەرماندەری سنورڤانیی ئێران: سنورەکانی ئێران بە کەرەستەو ئامێری مۆدێرن و نوێ، هێمنتر دەکرێن

فەرماندەری سنورڤانیی هێزی پۆلیسی ئێران، وتی: ئەمساڵ بەتەیارکرانی سنوورە ئاوی و وشکییەکان بە کەرەستەو ئامێری ئەلەکترۆنی و لۆجستیکی، ئاسایش لەناوچە سنوریەکان زیاتر لەڕابردوو دەپارێزرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەردار قاسم ڕەزایی رۆژی دووشەممە لەخاڵی سفری سنوری ئینچە برون سەر بە شاری گونبەدی کاووس لەپارێزگای گوڵستان(باکوری ئێران) ، وتی: لەساڵی١٣٩٥ی هەتاوی بەشێک لە سنورە وشکەکانی ئێران تەیارکران بە کەرەستەی ئەلەکترۆنی و کۆنترۆڵی کامێرایی کە ئەو هەنگاوانە، لەساڵی نوێدا بەردەوام دەکرێ.

سەردار رەزایی هەروەها بەئاماژە بەوەی کە لەساڵی١٣٩٥ لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی هاتنی کاڵای قاچاخ بەتایبەت جل وبەرگ، دۆزرانەوەو دەسبەسەرداگرتنەکان چەند هێندە زیاتر لەساڵی ڕابردوو(١٣٩٤) بووە، پێی داگرت: لەمەڕ پرسی دۆزرانەوەی ماددەی هۆشبەر لەساڵی١٣٩٥ی هەتاوی پترلە ٥٧٠تۆن ماددەی هۆشبەر دۆزرایەوە کەسەتا حەفتای لەلایەن هێزە سنورپارێزەکان و لەخاڵی سفری سنوری لەکاتی هاتنی ئەو ماددانەدا بووە.

بەدانپێدانانی گشت وڵاتانی جیهان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهەوڵ وکۆششی هێزە سەربازی و ئاسایشییەکانی، شوێنی سەقام و هێمنترین وڵاتی ناوچەیە.

Mar 21, 2017 08:41 Asia/Tehran
بۆچوونت