• پێش گرتن بە بڵاوکرانەوەی بەڵگەو سەنەدی دەسوەردانی ئەمریکا لە کودەتای٢٨ی گەلاوێژ لەئێران

بڵاوکرانەوەی مێژووی دێکۆمێنتاریی دەسوەردانی حکومەتی ئەمریکا لە کودەتای٢٨ی گەلاوێژی١٣٣٢(١٩٥٣) لەدژ دەوڵەتی موسەدق لەئێران جارێکی دیکە دواکەوت.

بەپێی ڕاپۆری دوێشەوی ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما؛ ماڵپەڕی فێدراسیۆنی زانستوەرانی ئەمریکی نووسی: بڵاوکردنەوەی مێژووی کردەی نهێنی ئەمریکا لە کودەتای٢٨ی گەلاوێژ لەئێران بۆ ماوەیەکی نادیار دواکەوتووە.

ماڵپەڕی فێدراسیۆنی زانستوەرانی ئەمریکی نووسی: مێژووی بەڵگەمەندی حکومەتی ئەمریکا لەبارەی کودەتای٢٨ی گەلاوێژی١٩٥٣لەئێران کە فەرمانبەرانی ڕێکخراوی سیخوڕیی ئەمریکا(سی ئای ئەی) تێیدا هاوبەش بوون و لە حاڵەتی نهێنی دەرکەوت، بۆ چەندین دەیە داوای مێژوونووسان بووە.

ڕاپۆری لیژنەی ڕاوێژکاریی کاروبارە مێژووییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا واپێشان ئەدات، ساڵی رابردو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێگەی نەدا بەڵگەو سەنەدی دەسوەردانی ئەو وڵاتە لەکودەتای٢٨ی گەلاوێژ بڵاو بکرێتەوە، لەبەرئەوەی بەبۆچوونی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کەشی سیاسی هەستیار بووە.

کودەتای٢٨ی گەلاێژ بە گەڵاڵەداڕشتنی بەرفراوان و ئیمکاناتی دراڤی و چاوەدێری ڕێکخراوی سیخوڕیی ئەمریکا(سی ئای ئەی) و سوودوەرگرتن لە یارمەتی تۆڕە سیخوڕییەکانی ئینگلیز و چاپەمەنییە زنجیرەییەکان، پراکتیکی  وبە کردەوە جێ بەجێ کرا.

کرمیت روزڤێڵت لە بەرپرسانی باڵای سی ئای ئەی و گەڵاڵەداڕێژەرانی کودەتای٢٨ی گەلاوێژ بەو جۆرە دەنووسێ: سی ئای ئەی پاش ڕاگۆڕینەوەو وتووێژ لەگەڵ ئینگلیزیەکان، بڕیاری دا دەوڵەتی موسەدق بڕوخێنێ، چونکە موسەدق بە نەتەوەیی کردنی یەک ملیارد دۆلار دارایی بەشگەی نەوتی ئێران و ئینگلیز، بوو بەمایەی تووڕەیی دەسەڵاتە ڕۆژاواییەکان.

Apr 19, 2017 11:16 Asia/Tehran
بۆچوونت