• ڕزگار کردنی زەوی (تایبەتی ڕۆژی جیهانی زەوی پاک)

"جان مەک مونێل" کوڕی زانایێکی ئایینی سەربەخۆ و هۆگری ئایین، زانست و ئاشتی لە ساڵی 1969، لە کۆبوونەوەی یۆنسکۆدا سەبارەت بە ژینگە، بۆچوونی بەرێوەبردنی ڕۆژی زەویی پاکی هێنایە ئاراوە. 20 ساڵ دواتر واتە لە ساڵی 1990 کۆمەڵگای جیهانی بە فەرمی ئەم ڕۆژەی بەناوی ڕۆژی زەویی پاک ناودێر کرد.

 ڕۆژی جیهانی زەوی پاک

گۆی زەوی سەیرۆکەیێکە کە 5 ملیارد ساڵی تەمەنە و تەنیا لە 200 هەزار ساڵی رابردوودا میوانداری کردووە لە مرۆڤەکان. ئەم مرۆڤە زیرەکە بەداخەوە لە ماوەی 200 ساڵی ڕابردوودا بووەتە دوژمنی زەوی و بەردەوام خەریکی لەنێوبردنیەتی. ئەم بابەتە بە هۆی گەشەی حەشیمەت و بەتایبەت بە پیشەسازی بوونی ژیانی مرۆڤەکانە. دیاردەی بە پیشەسازی بوون لە نزیک بە 200 ساڵ لەمەو بەرەوە دەس پێ بوو و لە سەدەی بیستەمدا گەیشتە ئەوپەڕی خۆی.

گۆی زەوی

کارناسان دەڵێن بە هۆی بوونی گازەکانی نێو جەوی زەوی، گەرمای گشتی گۆی زەوی نزیک بە 0.7 پلە زیاتر بووە کە ئەنجامەکەی توانەوەی سەهۆڵەکانی جەمسەر و هاتنە سەری ئاستی ئاوی زەریا ئازادەکانە. کاتێ ئاوی زەریاکان بێنە سەر، زۆرێک لەو خەڵکەی وا لە کەناری دەریاکاندا ژیان دەبەنە سەر ناچار دەبن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بێڵن کە ئەمە بە چەشنێک ئاوارەیی بە هۆی کێشەی ژینگەیە.کێشەکان هەر بەوەندە کۆتاییان پێ نایە.

گەرمای گشتی گۆی زەوی نزیک بە 0.7 پلە زیاتر بووە

پتر لە سەتی 40ی وڵاتانی دونیا، بە هۆی هەندێ هۆوهەگەری وەکوو گەشەی حەشیمەت، پەرەسەندنی کاری کشتوکاڵ و ئاودێری، پیس بوونی سەرچاوە ئاوییەکانی سەر و بن زەوی و کەڵک وەرگرتنی پیشەسازییەکان لەو سەرچاوانە، بەروەڕووی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە. ئەمڕۆکە دابین کردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەندێک لە وڵاتان بووەتە کێشەیێکی گەورە.

کەم ئاوی له زەوی

بەڕای کارناسان دەوری جەماوەر لە پێناو بایەخدان بە ژینگە زۆر کارئامەیە. هەر بەم هۆیەوە ئەمڕۆکە یەکێک لەو ڕێگایانە وا پێشنیار دەدرێ بۆ ڕزگار کردنی گۆی زەوی لەو مەترسییانە وا ئاماژەی پێ کرا، گەشەپێدانی ئاستی زانستی ژینگەیە بۆ مرۆڤەکان.

ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ئاوەدان کردنەوەی زەوی و کەڵک وەرگرتنی لە ڕێگایێکی درووستدا، بە هەنگاوێکی باش و بە کردەوەیێکی چاکی زانیوە، لە ئایەتی 61 ی سووڕەتی هووددا دەخوێنینەوە: "خوداوەند ئێوەی لە زەوی خولقاند و کردنیە بەرپرسی ئاوەدان کردنەوەی.

ڕۆژی جیهانی زەوی پاکیش لە ڕاستیدا وەبیرهێنەرەوەی ئاوەها بۆچوونێکە.

ڕۆژێک کە وەبیرمان دێنێتەوە ئاگاداری کردن لە جیهانێک کە تێیدا دەژین ئەرکی سەرشانی هەموومانە. ناودێر کردنی ئەم ڕۆژە بە ناوی زەوی پاک پێمان دەلێ هەوڵ بدەن زیان نەگەیننە زەویێک کە لەسەریدا دەژین، چوونکە بۆ ژیانی باشتر پێویستتان پێیەتی.

ڕۆژی جیهانی زەوی پاکیش لە ڕاستیدا وەبیرهێنەرەوەی ئاوەها بۆچوونێکە.

 

Apr 22, 2017 16:19 Asia/Tehran
بۆچوونت