مەرجەعە تەقلیدەکان پێیان داگرت: خەڵک بە بەشداریی پڕشۆرو بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکاندا هیوای دوژمنان پوچەڵ دەکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەرجەعە تەقلیدەکان، بەڕێزان ناسرس مەکارمی شبرازی، حسەین نوری هەمەدانی، عەبدوڵڵا جەوادیی ئامۆلی و سەییدموحەممەد عەلی عەلەویی گورگانی، لە لێدوانی جیاجیادا گەلی ئێرانیان بۆ بەشداری کردنی بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکانی دوانزەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی و پێنجەمین خولی ئەنجومەنەکانی شارودێ و نێوان دەورەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بانگێشتن کرد.

ئایەتوڵڵا مەکارمی شیرازی وێڕای بانگێشتنی خەڵک بۆ بەشداری لە گۆڕەپانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران پێی داگرت: دەنگ بە پاڵێوراوێک بدەن کە پێتان شیاوە.

ئەم مەرجەعە تەقلیدە وتیشی: کەش و هەوای ڕکابەریەکان نابێ هەلی کەڵکاژۆیی بۆ دوژمنان بڕەخسێنێ بە مەبەستی دروست کردنی دوژمنایەتی لە ئێران دا.

ئایەتوڵڵا حسەین نوریی هەمەدانیش پێی داگرت: بەشداری کردن لە هەڵبژاردن ئەرکەو خەڵک دەبێ بەشدارییەکی پڕاوپڕیان لەم هەڵبژاردنەدا هەبێت و بشزانن کە هەر دەنگێک چقڵێکەو لەچاوی دوژمنان دەچەقێت.

ئەمەو ئایەتوڵڵا عەبدوڵڵای جەوادیی ئامۆلیش لە ئاگاداری نامەیەک دا لە تاک بە تاکی گەلی مەزنی ئێرانی گێڕایەوە بۆ بەشداریی پڕشۆرو حەماسی و ئاوەزمەندانە لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئایەتوڵڵا عەلەویی گورگانیش ، دینداری، تەقوا و پەیڕەوی کردن لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و دڵسۆزی نواندن بۆ گەلی لە ڕیزی ئەو تایبەتمەندییانە زانی کە دەبێ کەسی هەڵبژێردراو هەیبێت.

عەلەویی گورگانی هەروەها پێشی داگرت: لە هەڵبژاردنی کەسی شیاو بۆ سەرۆک کۆمارەتی دەبێ سەرنجی پرسی لاوان و کارخولقاندن بۆ بێکارانیش بدرێت.

دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ، سبەینێ هەینی بەڕێوە دەچێت.

 

ئادار 18, 2017 18:22 Asia/Tehran
بۆچوونت