دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ئەمڕۆ کاژێر هەستی بەیانی لە ئێران و لە ١٠٢ وڵات و ٣١٠ لق دەستپێدەکرێت .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا ، کاژێر هەستی بەیانی ئەمڕۆ ، هەینی بە فەرمانی وەزیری نێو خۆ بەڕێوە چوونی " هەڵبژاردنەکانی ٩٦ " لە دەڤەرەکانی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری وڵات و سۆینە دیاریکراوەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپیکراوە .

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو  سەرۆکی شاندی چاودێری بە سەر هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران لە دەرەوەی وڵات وتی : دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لە 102 وڵات و 310 بنکەی دەنگدان بەڕێوە دەچێت .

 حەسەنی قەشقاوی  ڕوژی پێنجشەممە  وتی : 55  بنکەی دەنگدان  لە ئەمریکا 21 بنکەی  دەنگدان  لە ئیماراتی  یەکگرتووی  عەرەبی 22 بنکە  لە ئێراق و 12  بنکە  لە بریتانیا دەنگی هاووڵاتیانی  دەرەوەی وڵات وەر دەگرن  .ناوبراو وتیشی : بە سەرەنجدانی ئەوەی کە بیروڕاگۆڕینەوەکان  بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە کەنەدا بە ئاکام نەگەیشت بریار درا، چەن سندوقی دەنگ دان لە سنووری  کەنەدا   لە گەڵ ئەمریکا دەنگی  هاووڵاتیانی  دانیشتووی کەنەدا وەربگرن . جێگری کونسولخانەو کاروباری  مەجلیسی وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران وێڕای  ئاماژە بە  پێشوازیی ئێرانیەکانی  دەرەوەی  وڵات  لە هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کۆمارەتی وتی : هەنگاوگەلێکی  پێویست  بۆ جێ بە جێ کران و چاودێری بەسەر هەڵبژاردنەکان  هەڵگیراوە .  قەشقاوی  وتی لە کاتژمێر هەشتی سەرلە بەیانیی هەینی لە هەر وڵاتێکدا تا کاتژمێر 18 دەنگ وەردەگیردرێت و باڵوێزان و نوێنەرانی  ئێران  لە وڵاتانی   دانیشتوی  دەرەوە   دەتوانن ئەگەر پێویست بێت  کاتی  دەنگ وەرگرتنەکان درێژ بکەنەوە . دوازدەهەمین خولی  هەڵبژاردنەکانی  سەرۆک کۆمارەتیی  ئێران هاوکات  لە گەڵ  هەڵبژاردنی  شوراکانی  ئیسلامیی  شار و گوندەکان  سبەینێ هەینی  بەڕێوە دەچێت .

 

ئادار 19, 2017 08:30 Asia/Tehran
بۆچوونت