ئێرانییەکی دانیشتووی نیوزلەند وەکوو یەکەمین دەنگ دەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران دەنگی خۆی خستە نێو سندووق .

"سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سادات" ،" حەسەن ڕۆحانی " ،"مۆستەفا ئاقا میر سەلیم" و " مۆستەفا هاشمی تەبا" چوار بەربژاری دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێرانن کە ئەمڕۆ هەینی پێکەوە ململانی دەکەن . بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ، دەنگ وەرگرتن لە ئێرانییەکانی  دانیشتووی نیوزلەند بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لە چوار شاری ئاکلەند ، کراست چرچ ، ولینگتۆن و دنیدن  ئەنجام ئەدرێت .  دەنگ وەرگرتن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران هەروەها لە وڵاتانی ئۆسترالیا ، قرقیزستان، کازاخستان، چین ، ژاپۆن، مالیزیا ، ئەندۆنزیا ، ڤیتنام، فیلیپین، سەنگاپور، تایلەند و برۆنئی دەستپێکراوە . " حەسەن قەشقاوی" سەرۆکی لیژنەی چاوەدێری بە سەر دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە دەرەوەی وڵاتان ڕایان گەیاند : ئەم خولەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لە ١٠٢ وڵات و ٣١٠ لق بەڕێوە دەچێت .

ئادار 19, 2017 08:30 Asia/Tehran
بۆچوونت