• هەژدە زانکۆی ئێرانی لە ڕیزی هەڵکەوتەترین زانکۆکانی جیهان

سەرپەرەشتی بنکەی ستنادی زانستی جیهانی ئیسلام ئای ئیس سی وتی: لە ڕێزبەندی لایدن لە ساڵی دووهەزاروهەفدە ، ژماری هەژدە زانکۆ لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕیزی نۆسەدو دو زانکۆی هەڵکەوتەی جیهان .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیسنا ، محەممەد جەواد دێهقانی " سەرپەرەشتی بنکەی ستنادی زانستی جیهانی ئیسلام ئای ئیس سی وتی: لێکدانەوەی نێزامی ڕیزبەندی لایدن لە ساڵی دووهەزارو هەفدە پێشان دەدات، زانکۆی زانستی پزیشکی شیراز ، زانستی پزیشکی ئەسفەهان ، زانکۆی گیلان، وزانکۆی ئازادی زانستی وتوێژینەوەیی تاران، لە لیستی ئەم نێزامەی ڕیز بەندی دانراوە وژمارەی زانکۆ ئێرانیە کانی بەشدار لەم ڕیزبەندیەدا لە چواردە زانکۆلە ساڵی دووهەزارو شازدە بە هەژدە لە ساڵی دووهەزارو هەفدە پەرەی سەند. " محەممەد جەواددێهقانی" وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی زۆرترین ژماری زانکۆ ووڵاتانی تورکیا بە شازدە زانکۆ ، مالیزیا پێنج زانکۆ وعەرەبستانی سەعودی چوار زانکۆ لەم نێزمەی ڕیزبەندی بەشدارن. وتیشی: لە وڵاتی هێند بیست زانکۆ، فەرانسە بیست وچوار زانکۆ وسترالیا بیست وپێنج زانکۆ لەم ڕیزبەندیە دا بەشدارن. سەرپەرەشتی بنکەی ستنادی زانستی جیهانی ئیسلام ئای ئیس سی وتی: لایدن لە سیستمەکانی ڕیز بەندی بەناوبانگی نێودەوڵەتی لە هوڵەندەو هەمووساڵێک دەس ئەداتە ڕیز بەندی زانکۆکانی جیهان.

ئادار 20, 2017 16:09 Asia/Tehran
بۆچوونت