• زەریف: ئێران ئامادەی هاوکاری کردن لە گەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێک دا نووسی : بەمەبەستی ئاشتی نانەوە لە ناوچە، ئێران ئامادەی هاوکاری کردن لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەیە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیسنا،  محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات لەگەڵ سەفەری  دونالد ترەمپ  سەرۆکی ئەمریکا  بۆ عەرەبستان و بۆ شیکردنەوەی  هەڵوێست و سیاسەتەکانی ناوچەیی ئێران لە وتارێک دا کە عەرەبی جەدید   بڵاوی کردوەتەوە  نووسی : ئێران   داوا  لە هەموو  وڵاتانی بەڵێنمەند بە ئاشتی و هاوکاری نێودەوڵەتی و هەروەها هەموو وڵاتانی ناوچە و دراوسێ دەکات کە لەبەرامبەر سناریوگەلێک کە  ئامانجیان  نانەوەی کارەساتی مرۆییە لە ناوچە ، بوەستن.

دونالد  ترەمپ ڕۆژی شەممە لە یەکەمین قۆناخی  سەفەری دەرەوەیی خۆی  وەک سەرۆکی ئەمریکا  گەیشتە ریازی پێتەختی  عەرەبستانی سعودی  .

فرۆشتنی چەکی سەربازی و مۆرکردنی  چەند گرێبەستی  بازرگانی  -  ئابووری ئامانجی سەفەری ترەمپ بۆ ڕیازە .

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها بڕیارە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  لە ریاز لەگەڵ ژومارێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی لەوان سەروکانی  ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس  دیداربکات و سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی میحوەری خۆڕاگری لە ناوچە وتووێژ بکات  .

ئادار 20, 2017 16:31 Asia/Tehran
بۆچوونت