میدیاکانی ڕووسی بەشداری جەماوەر لە هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە ناوخۆ و هاوکات لە 102 وڵاتی جیهانی بە چاوەڕوان نەکراو وەسف کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیتارتاس و رویا سگودنیا  دوو هەواڵدەریی سەرەکیی ڕوسیا لە دەستپێکی دەنگ وەرگرتنی ڕۆژی هەینی هەتا کۆتاییەکەی  چەند ڕاپۆرت سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و بنکەکانی  دەنگ وەرگرتن لە وڵاتانی دیکە بڵاو کردەوە.

ئیتارتاس نووسی : ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردن  بە تەواوی  ئاشکرایە و لە زۆرێک لە بنکەکان  خەڵک لە سەفی دوورودرێژدا ڕاوەستابوون  .

سکرتێری ئەنجومەنی ئیسلامی بەریتانیاش ئامادەبوونی بەربڵاوی ئێرانییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارییان بە نیشانەی هاوپشتی  نەتەوە لە ئێران زانی و وتی : تەنیا یەک ئێرانی بۆ داهاتووی وڵاتەکەی  بڕیار دەدات  .

مریەم مورادی ،  سکرتێری ئەنجومەنی ئیسلامی بەریتانیا  شەوی هەینی بە ئاماژەدان بە بەشداریی  ژومارێکی زۆر لە خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری  وتیشی  : ئەم ئامادەبوونە  بێ وێنەیە  نیشانەی هاوپشتی  و داکۆکی لە مافی گەلە .

موشاهد حسێن ڕەشید  سەروکی کۆمیسیونی کاروباری  بەرەڤانی و ئەندامی باڵای کۆمیسیۆنی  سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی سنای پاکستانیش  ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی  :  پەرەپێدان و بەهێزکردنی  پێوەندی دۆستانەی نێوان ئێران و پاکستان لە خولی دووهەمی  دەوڵەتی حەسەن ڕوحانی چاوەڕوان دەکرێت.

هەروەها کەناڵی هەواڵی  ئاسیا  سەر بە سەنگاپوور نووسی  :  ئێرانییەکان دوێنێ  هەینی  لە ڕکابەری  چڕوپڕی نێوان  حەسەن ڕوحانی  و سەید ئیبراهیم  ڕەئیسی  کە دەتوانێ دەرفەتێک بۆ چاکساری ئابووری و کۆمەڵایەتی و پەرەی  هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ جیهان بێت،  چوونە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان  .

ڕۆژنامەی  نیۆ ستریت تایمزی مالیزیش   بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی هەڵبژاردنەکانی ئێران، زۆرتر هەواڵەکانی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنی ئێرانییەکانی گواستەوە.

کەناڵی هەواڵی  ئەی بی سی ی  ئوسترالیاش  لە هەواڵێک دا  وێڕای گواستنەوەی  هەواڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، نووسی  : حەسەن روحانی بەرەوڕووی گرفتگەلێک بووەوە لەبەرامبەر خەنیمەسەرەکییەکەی واتە  ئیبراهیم رەئیسی  .

هەواڵدەریی ڕەسمی فیلیپین  پناش  یەکێکی تر لە  میدیاکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بوو کە هەواڵەکانی هاوپێوەندی لە هەڵبژاردنی ئێرانی  گواستەوە.

ئادار 20, 2017 16:42 Asia/Tehran
بۆچوونت