سەروک کۆمارانی ڕوسیا و کۆماری ئازەربایجان، بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەیی ئەم یەکێتییە و سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنجومەنی سنای ئیتالیا لە پەیامگەلی جیاجیا دا ، هەڵبژاردنەوەی حەسەن روحانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێرانیان پیرۆزبایی کرد .

بەپێی ڕاگەیاندنی دوا ئەنجامی  دوازدەهەمین  خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئیسلامیی ئێران کە ڕۆژی هەینی لە ئێران و 102  وڵاتی  جیهان بەڕێوە چوو، حەسەن روحانی بەربژاری ئەم هەڵبژاردنە  بە بەدەست هێنانی   زۆرتر لە بیست و سێ ملوێن د ەنگ،  جارێکی تر بوو بە سەرۆک کۆمار .

ولادیمیر پوتین  سەرۆکی  ڕوسیاش  ڕۆژی شەممە لە پەیامێک دا بۆ حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی کردنی سەرکەوتنی  لە هەڵبژاردنی 19ی مانگی مەی ، پێداگری کرد : مسکۆ ئامادەیە هەوڵێکی بەربڵاو تر بۆ پەرەی هاوکارییەکانی ئێران و ڕوسیا و هەروەها فەرمانی کاری نێودەوڵەتی ئەنجام بدات .

ئێلهام عەلی ئێف   سەرۆکی ئازەربایجانیش   وێڕای پیرۆزبایی کردن لە حەسەن ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی هەڵبژێردرانەوەی  بۆ ئەم پۆستە،

 وتی:  باکۆ  بۆ هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان  و کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگایەتی  زۆر دەدەن و  ڕەوش ئێستای پێوەندی دوو وڵات  کە گەیشتووەتە  هاوکاری ستراتژی باڵا، جێی ڕەزامەندییە.

فێدێریکا موگرینی  بەرپرسی باڵای  سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش سەرکەوتنی حەسەن روحانی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران پیرۆزبایی کرد و وتیشی:  ئەم یەکێتییە بۆ درێژەی هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ئامادەیە.

خاویەر سولانا  بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی  و پییەر فردیناندۆ کازینی  سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی ئەنجومەنی سنای  ئیتالیایش هەڵبژێردرانەوەی   حەسەن روحانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێرانیان پیرۆزبایی کرد .

ئادار 20, 2017 17:05 Asia/Tehran
بۆچوونت