• پەیامی پیرۆزبایی بەربژارانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران و سەرۆکی میدیای نەتەوەیی بۆ حەسەن رۆحانی

بەربژارانی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی سەرۆکایەتی و ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامی جیاجیا ، هەڵبژاردنەوەی حەسەن روحانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی ئێرانیان پیرۆزبایی گوت.

بەپێی  ڕاگەیاندنی دوائەنجامی هەڵبژاردنی  دوازدەهەمین  خولی هەڵبژاردنی  سەرۆکایەتی ئێران کە ڕۆژی  هەینی لە ئێران و لە 102 وڵاتی جیهان بەڕێوە چوو، حەسەن روحانی  بەربژاری ئەم هەڵبژاردنە بە بەدەست هێنانی  زۆرتر لە 23 ملوێن دەنگ، جارێکی تر بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران  .

سەید مستەفا هاشمی تەبا بەربژاری هەڵبژاردنی  دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی  سەرۆک کۆماریی ئێران ڕۆژی  شەممە لە پەیامێک دا وێڕای پیرۆزبایی وتنی  سەرکەوتنی  حەسەن ڕوحانی لە هەڵبژاردنی نۆزدەی مانگی مەی  پێداگری کرد : دەوڵەتی داهاتوو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی سەربەرزی دەسەڵات و سەربەخۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، یارمەتیدان بۆ لابردنی هەژاری، نووژەنکردنەوەی کشت و کاڵ، دانانی ئیش و کاری تۆکمەوتەواو لە ڕێگەی بەرهەمی هەناردەیی و هەروەها  کەڵک وەرگرتنی تۆکمەوتەواو لە توانانییەکانی گەشتیاری بەکار بگرێت.

سەید مستەفا  میرسەلیم   بەربژاری دیکەی  هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش  لە پەیامێک دا سوپاسی  گەلی ئێرانی کرد بۆ خولقاندنی حەماسەی ئامادەبوون لە هەڵبژاردنی نۆزدەی مانگی مەی  و بۆ سەرۆک کۆماری سەرکەوتووش  هیوای سەرکەوتنی خواست  .

ڕێکخراوی ڕادیۆتەلەفزیۆنی  کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە پەیامێک دا سەرکەوتنی حەسەن ڕوحانی لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی گەلی ئێران، پیرۆزبایی کرد  .

ئادار 20, 2017 18:31 Asia/Tehran
بۆچوونت