رۆیتەرز نووسی : سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لەپێناو تۆڵەکردنەوەی پەلامارە تیروریستیەکەی تاران دەستی دایە هاویشتنی مووشەکی زەوین بە زەوین لە ڕۆژئاوای وڵات بەرەو ڕۆژهەڵاتی سووریا .

ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتیس  نووسی : سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  لە یەکەم  هەوڵی ئوپراسیۆنی و عەمەلیاتی  بە مووشەکەکانی پەلاماری دەیروزووری دا .

مانیتور  نووسی : ئێران  بە مووشەکی نێوانبڕی خۆی  وڵامی پەلامارەکەی داعشی دایەوە.

سی ئێن ئێنی عەرەبی  نووسی : ئێران پەلاماری تیرۆریستی بۆسەر پەرلەمانەکەی بە هاویشتنی مووشەک بۆسەر بنکەی تیرۆریستەکان وڵام دایەوە .

هەواڵدەریی شین هۆوای چین نووسی : ئێران بنکەی تیرۆریستان لە دەیرووزووری بە مووشەکی نێوانبڕ پێکا  .

ڕۆژنامەی  ئیسرائیلی  جروزاڵم پۆستیش نووسی : ئێران تاقمەکانی شێوە نیزامی لە ڕۆژهەڵاتی  سووریای دایە بەر مووشەک .

ڕۆژنامەی ئەمریکایی هیلیش نووسی :  ئێران پەلامارەکانی دژە داعشی خۆی  دەست پێکرد.

Jun 19, 2017 09:32 Asia/Tehran
بۆچوونت