• قاسمی: ناوچە ئەوەجە و پێویستی بە هاوپەیمان سازکردن بەدژی  هیچ وڵاتێک نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ئاشتی و سەقام لە ناوچە پێویستی بە هاوکاری هەموو وڵاتان هەیە و پێویستی بە هاوپەیمانی نانەوە بە دژی هیچ وڵاتێک نییە .

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەریی تەسنیم  وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای  پاراستنی سەربەخۆیی و نانەوەی بواری پێویست بۆ گەشەپێدان و بردنەسەری جێگە و پلەی  خۆی ، ڕوانینێکی  ئەرێنی بەرامبەر بە ناوچە هەیە کە  یارمەتی دەداتە  ئاسایش و ئاشتی و سەقامی ناوچە.

قاسمی وتیشی:  پێوەندی باشی  ئێران لەگەڵ تورکیا یان کۆماری ئازەربایجان بە دژی  هیچ وڵاتێک  نییە و ناکۆکی بیروڕا و خراپ لێک گەیین لەگەڵ گۆڕینی ڕەفتارەکان، چارەسەر دەکرێت  .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریاش  وتی :  ئێران ڕوسیا و تورکیا بەپێی  بەرژەوەندی هاوبەش  و بەرژەوەندی  گشت ناوچە ، وتووێژ  دەکەن و هەوڵی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەهاسەبارەت بە سەفەری ئەم دواییەی یووسف بن عەلەوی  وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاران وتیشی : سەفەری وەزیری دەرەوەی عومان بو ئێران لە چوارچێوەی وتووێژی هەمیشەیی  دوو وڵات بوو و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ڕێگەکانی چوونەدەر لە قەیرانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین  وتووێژ کرا.

یووسف بن عەلەوی  وەزیری دەرەوەی عومان  دوازدەی ژووئییە  لە سەفەر بۆ تاران لەگەڵ محەممەد   جەواد زەریف  وەزیری دەرەوە و حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دیداری کرد وسەبارەت بە پرسەکانی دوولایەنە و ناوچەیی وتووێژی کرد  .

Jul 16, 2017 17:43 Asia/Tehran
بۆچوونت