• گەشەی دە لەسەدی فرۆشی نەوتی ئێران بە کۆریای باشووری

ئێران لە مانگی ژوئەنی ڕابردوو ی 2017 هەشت ملوێن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی کوریای باشووری کردووە

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  یەکشەممەی  ئیرنا و بە گێڕانەوە  لە ڕویترز  ئیدارەی گومرۆکی  کوریای باشووری  ڕایگەیاند : ئەو وڵاتە  لە مانگی  ژوئەنی  2017  ملوێنێک و 200  هەزار تەن  واتە هەشت ملوێن و 400  هەزار  بەرمیل نەوتی  خاو  لە ئێران  هاوردە  دەکات  کە   دە  لە سەدی  زۆرتر  لە  ماوەی  هاوشێوەی    ساڵی  2016 یە .  ڕێکخراوی   وڵاتانی  بنێری  نەوت  ئوپێک یش  لە ڕاپۆڕتێکدا  ڕایگەیاندووە  کە  ڕادەی  بەرهەمێهنانی    نەوتی  ئێران  لە مانگی  ژوئەنی  2017  بە 16 هەزار و حەوتسەد   بەرمیل  لە  ڕۆژدا  پەرەی  سەندووە و لە چاو    مانگی مای دا    گەیشتووەتە سێ ملوێن و 790 هەزار بەرمیل  لە ڕۆژدا .  ئامانجی   نزیکەی  یەک ملوێن  بەرمیل  لە نەوتی  هەناردەی  ئێران  ، وڵاتانی  ئوروپایین . هەناردەی  نەوتی    ئێران  بۆ   بازاڕی  ئوروپا  دوای  جێ بە جێ کرانی  بەرنامەی  کۆ هەنگاو  بەرجام   لە ژانویەی  2016 وە   سێسەد لە سەد  پەرەی  سەندووە .   هەناردەی  نەوتی    ئێران  بۆ بازاری    ئاسیایش  دوای   دوای بەرجام  بۆ چوار   وڵاتی  ئاسیایی  کوریای ب اشووری  ژاپۆن  هێندستان  و چینیش    40  لە سەد  پەرەی  سەندووە .

  ئێران و گرووپی  پێنج کۆیەک     14  ژوئییەی  2015  بەرنامەی  کۆهەنگاوی  سەبارەت بە  بەرنامەی  ناڤۆکی  ئێرانیان واژۆ کرد   ئەو ڕێککەوتننامە  16  ژاویەی  2016  جێ بە جێ کرا .

Jul 16, 2017 18:57 Asia/Tehran
بۆچوونت