سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: هێز و دەسەڵاتی مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرەڤانییەو دانوستان هەڵناگرێ.

بەپێی ڕاپۆری سپانیوز، سەرداری سەرلەشکر محەممەد باقری رۆژی دووشەممە لە جڤینی فەرماندەرانی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە مەشهەد(باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران)، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران توانای ئامادەیی و بەرەڤانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشەی دوژمن پاراستووەو پەرەپێداوە، وتی: ئێران بەتیشک خستنەسەر ستراتژیای تواناسازی پێش ڕەوەندەو چڕوپڕی بەرگریی توانیویەتی، وێڕای بەرەڤانی شێلگیرانە لە سنوورەکانی وڵات و یارمەتی بە وڵاتانی میحوەری موقاوەمە لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستانی تەکفیری، ئاسایشێکی کەم وێنەشی بۆ خەڵکەکەی بەدیاری بێنێ.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها بەئاماژە بە لێدوانی خۆوەردەرانەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا کە باسی پێویستیی گۆڕانی حکومەت لە ئێرانیان کردووە، وتی: بەرپرسانی ئەمریکی بڕێک ئاوەزمەندانەتر، گونجاوتر و شیاوتر لەبارەی ئێرانەوە قسە بکەن کە سەربەرزانەو لێبڕاوانە لەبەرامبەر گشت پیلان و دهۆکاندا ڕاوەستاوە.

سەرلەشکر باقری ئاماژەشی کردە بایکۆتە دژە ئێرانییەکانی سێنای ئەمریکاو وتی: گەلی ئێران هەردەم لەهەمبەر سیستمی زاڵێتی خواز و ئیستکبار بەتایبەت ئەمریکا خۆڕاگربووەو رۆژ بەڕۆژیش خۆڕاگرتر بووە بۆیە گەمارۆ و بایکۆتەکانی دواتریش دەکا بە دەرفەتێک بۆ گەشەکردن، فراژۆیی و پشت بەستن بەخۆیی.

ناوبراو وتی: دانانی سپای پاسدارانی  ئینقلابی ئیسلامی لەڕیزی تیرۆریستانداو سەپاندنی بایکۆتی هاوشێوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بەسەر سپادا لەلایەن واشنگتۆنەوە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ ئەمریکاو پێگەکان و هێزە جێگیرکراوەکانیان لەناوچەدا.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها گەڵاڵەی بەڕێوەبردنی گشت پرسی لە کوردستانی ئێراقی بە دەسپێکێک زانی بۆ هاتنەدی کێشەو گرفتی نوێ لەو ناوچەیەو پێی داگرت: ئەو پرسە ، لەلایەن وڵاتانی دراوسێی ئێراق قەبووڵکراو نییەو پاراستنی سەربەخۆیی ویەکپارچەیی ئێراق بەقازانجی گشت ئەتن، هۆز، ئایینزا و کەرتە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەیە.

Jul 17, 2017 15:45 Asia/Tehran
بۆچوونت