ڕێککەوتنامەی خزمەتە کانی نوێکردنەوەی دامەزراوەو پەرەی بەرهەم هێنانی گازی " مەیدانی سەلمان" لە پارێزگەی هورموزگان لەباشووری ئێران ، لەنێوان کۆمپانیاکانی نیشتمانی نەوتی ئێران ، پێترۆپارس وئەندازیاری تویو ی ژاپۆن مۆرکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی زانیاری گەیاندنی نەوت ووزەی شانا ، ئەم ڕێککەوتنامەیە ئەمڕۆ دوشەممە لە نێوان " غوڵامڕەزا مەنوچیهری " جێگری گەشەو ئەندازیاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران " حەمید ئەکبەری" بەڕێوەبەری کۆمپانیای پێترۆپارس و" هیروشی ساتۆ" بەڕێوەبەری تیجاری یەکەی وزەی کۆمپانیای ئەندازیاری تویوی ژاپۆن لە تاران مۆر کرا.مەنوچێهری لە پەراوێزی مۆرکرانی ئەم ڕێککەوتن نامەیە بە ئاماژەدان بە پێشێنەی هاوکاری باشی کۆمپانیای پێترۆ پارس بە بەشداری تویو لە فازەکانی شەش وحەوت وهەشتی پارسی باشووری وتی: ئەم کۆمپانیایە لە بواری چەندایەتی وچۆنایەتی ، کاروکردەی باشی لەم فازانە هەبوو.جێگری گەشە وئەندازیاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی گواستنەوەی تەکنۆڵۆژیا بە ئێران ، لەسیاسەتەکانی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ، پیداگری کرد: هاوکاری لەگەڵ تویو ، گواستنەوەی زانست وتەکنۆڵۆژی بۆ پێترۆپارسی لەگەڵ دەبێ. " هیروشی ساتو" بەڕێوە بەری تیجاری یەکەی وزەی کۆمپانیای ئەندازیاری تویو ی ژاپۆنیش لە پەراوێزی مۆرکرانی ئەم ڕێککەوتنامەیە ، بەئاماژەدان بە هاوکاری باش کە لە ڕابردوو لە پارسی باشووری هەبوو، هێواداری دەربڕی : ئەم هاوکاریەیش ئەنجام وئاکامی  باشی هه بی  بۆپێشەسازی نەوتی ئێران . کۆمپانیای ئەندازیاری تویو ی ژاپۆنیش لە دەیەی هەزارو نۆسەدو هەشتا لەئێران چالاکیەکانی نەوتی هەبووە وهەموو ئەم چالاکیانە لە بەشی وێشکانی ئێران بووە وئەمە یەکەمین چالاکی واوە لێوارەیی ئەم کۆمپانیایە لە ئێران دێتە ئەژمار. مەیدانی نەوتی سەلمان، یەکێ لە مەیدانە هاوبەشە کۆنەکانە کە نێزیک بە سەتی حەفتا ی لەئێڕان وباقیەکەیشی لە ئیمارات دایە ، ئەم مەیدانە لە پارێزگەی هورموزگان هەڵکەوتووەو سەرەڕای نەوت پاشەکەوتی گازیشی  هەیە .

Jul 17, 2017 16:06 Asia/Tehran
بۆچوونت