کارناسی پرسە سیاسیەکان وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئیدعای دژە بەرجامی ، لەهەوڵی فروشتنی هەرچی خێراتری شەڕئامێرەکانی ئەمریکائیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ، ئیرینا فئودورووا" کارناسی پایەبەرزی ئەنستیتۆ ی ڕۆژهەڵات ناسیی ئاکادمیای زانستی ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئەم هەواڵدەریە وێڕای ئاماژەدان بە قسەکانی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ پێداچوونەوە بەسەر بەرجام وتی: بەرجام وەکوو سەنه دی نێودەوڵەتی بە بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان چەسپاوەو دەستکاری ناکرێ بەڵام ترامپ دەیەوێ بەم ڕادەربڕینانە ڕیگای مامەڵەو بەدەس هێنانی ئیمتازی زۆرتر هەموار بکات. " فئودورووا"  قسه  وکردەوەکانی دژە بەرجامی ترامپی بە نایاسایی زانی ووتی: ئەمریکا هەوڵ ئەدات بە بەدی هاتنی ئاڵۆزی نوێ لەبارەی چالاکیەکانی ئاشتی خوازانەی ناڤۆکی ئێران ، ڕەزامەندی بریک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچە بە تایبەت عەرەبستان بەدەس بهێنێت. بە قسەی ئایرینا فئودورووا، ئەمریکا بۆ فروشتنی چەکەمەنی زۆرتر بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەوڵێکی بەربڵاوی دەسپێکردووە کە مامەڵەی چەکەمەنی سەدو دە ملیارد دوڵاری لەگەڵ عەرەبستان بەشێک لەم بەرنامەیەی کۆشکی سپی یە.

Jul 17, 2017 17:25 Asia/Tehran
بۆچوونت