جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئابووریی خۆڕاگرانەی بە ڕێگای چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکانی ئێستای ئێران زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێشەممە پاش خستنەگەڕ و سەردان لە چەندین پرۆژەی ئاوەدان کردنەوە، گەشتیاری و پیشەسازیی لە دوورگەی کیش (باشووری ئێران) لە کۆڕی سەرمایەدانەران، بەڕێوەبەران و سەرۆکانی دام و دەزگە و ناوەندەکانی ئەم دوورگەیەدا وتی: بە پێی گرینگترین تەوەرەی ئابووریی خۆڕاگرانە، ئابووری دەبێ   واوە بین و خۆبەرهەم  بێ و هەموو توانا و توانستی ناوخۆییش دەبێ لەبەرچاو بگیردرێ.

جەهانگیری بە ئاماژە بە ئەولەوییەتەکانی سەرمایەنانەوە لە ئێراندا بە سەرنج دانی تایبەتمەندییەکانی وتیشی: سەرمایەنانەوە لە گۆڕەپانی نەوت و گاز، پیشەسازیی پشتبەستوو بە دەریا و گەشتیاری لە گرینگترین لقەکانی سەرمایەنانەوە لە ئێران دێتە ئەژمار.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی دەوڵەت، لە پێناو بەدیهێنانی ئارامی و ئەهوەنی  و پاوەجێی لە ئابووری ئێراندایە، وتیشی: ئابوورییەکی پاوەجێ لە ئێران، بۆ چالاکانی ئابووری  و بازرگانی یەکجار گرینگە.

"ئیسحاق جەهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی خستنەگەری چەندین پرۆژەی ئاوەدانی، گەشتیاری و پیشەسازیی سەردانی دوورگەی "کیش"ی کردووە لە باشووری ئێران.

Jul 18, 2017 10:58 Asia/Tehran
بۆچوونت