• سەردانی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە بنکەی دەریایی پەسابەندەر لە لێوارەکانی مەکران

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوون لە لێوارەکانی مەکران سەردانی بنکەی دەریایی پەسابەندەر لە خاڵی سەرسنووری ئێران و پاکستانی کرد .

بنکەی دەریایی پەسا بەندەر لە لێوارەی دەریای عومان و لێوارەی کەنداوی  گواتر و لە خاڵی سەرسنووری ئێران و پاکستان دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، ئەمیر سەرلەشکر عەتائوڵڵا  ساڵمی لەم  سەردانەدا لەسەر پێویستیی پەرەی لێوارەکانی مەکران  پێداگری کرد  .

ئەمیر سەرلەشکر ساڵحی هەروەها  سەردانی ئامادەیی سەربازی و پشتیوانی یەکەکانی  سەقامگیر لە ناوچەی سێهەمی نەبوەتی هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد .

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران  لە درێژەی ئامادەبوونی لە لێوارەکانی مەکران سەردانی ناوچەی دووهەمی دەریایی ویلایەتی هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جاسکیش دەکات.

Jul 18, 2017 12:36 Asia/Tehran
بۆچوونت