نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندیان دەربڕی لەگەڵ گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوەی هەرچەشنە هەوڵێکی ماجەراجویانە و تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچە دا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە دوای پەسەند کرانی فۆریەتێکی گەڵاڵەی یاسایی بەرەنگار بوونەوەی هەوڵەکانی ماجەراجویانە و تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچە وتی : ئەمریکییەکان دەبێ بەباشی لە  پەیامی دەنگی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران  تێ بگەن.

لاریجانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  پەسەند کرانی ئەم گەڵاڵەیە  ورەی مەجلیسی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەمریکا نیشان دەدات وتیشی :  هەوڵی ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی گەلی ئێرانە و مەجلیس بە هەموو تواناوە لەبەرامبەر ئەم هەوڵە  ڕادەوەستێ.

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دوای پەسەند کرانی گەڵاڵەی یاسایی بەرەنگار بوونەوەی هەوڵی ماجەراجویانە و تیرۆریستی  ئەمریکا لە ناوچە دروشمی نەمان بۆ ئەمریکایان بەرز کردەوە.

ئەم گەڵاڵەیە کاردانەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و نوێنەرانی گەلی ئێران بەرامبەر هەوڵەکانی ئەم دواییەی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ پەسەند کردنی بایکۆتی نوێ بەدژی ئێرانە.

سنای ئەمریکا  پازدەی ژووئەن لە درێژەی هەوڵە دوژمنانەکانی  بە دژی تاران، گەڵاڵەیەکی تۆکمەوتەواوی بایکۆتەکان بە دژی ئێرانی بە ناوی  بەناو یاسای بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی بێ سەقام کەری ئێران - 2017  پەسەند کرد ئەم گەڵاڵەیە داگری بایکۆتی مووشەکی، بایکۆتی هاوپێوەند بە تیرۆریزم و جێبەجێ کردنی بایکۆتی چەکەمەنییە.

ئەمریکا بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڵێنی داوە  خۆ ببوێرێ لە سەپاندنی بایکۆتی دووبارە  بەڵام  هەمووکات لەم بوارە کارشکێنی دەکات.

Jul 18, 2017 13:23 Asia/Tehran
بۆچوونت