• 17ی گەلاوێژ، ڕۆژی پەیامنێر پیرۆز بێت!

ئەگەر چی وشەی پەیامنێر بۆ هەمووان وشەیێکی ناسراوە بەڵام هێشتا زۆرکەس لە کێشە و گرفتەکانی ئەم پیشە پڕ مەترسییە ئاگادار نین.

پەیامنێر و ڕۆژنامەوان بە خولقاندنی باشترین بەرهەم و ئاسەوارەکان بەنیازی گێڕانەوەی گرفتەکانی خەڵکە بەڵام کە بەرەوڕووی کێشەکانی خۆی دەبێتەوە، ئیتر هیچ نانووسێ.

ئەو بۆ خەڵک دەنووسێ بەڵام کەس بۆ ئەو نانووسێ.

هەر ئێستاش ئەگەر سەردانی ماڵپەڕ و ئاسەوارە نووسراوەکانی دیکە بکەن کەمترین بەرهەمێک دەبینن کە تێیدا باسی پەیامنێر و گرفتەکانی هاوپەیوەند بە وی کردبێ لە حاڵێکدا کە خولقێنەری زۆرێک لە بەرهەم و نووسەری زۆرێک لە دەقەکانی ماڵپەڕەکان هەر پەیامنێرانن.

بۆ پەیامنێر سەبارەت بە خۆی نانووسێت؟ چوونکە ئەو بۆ جەماوەر دەنووسێت و گرفتی خەڵك و جیهان بە گرینگتر دەزانێت لە گرفتی خۆی.

یامنێر بۆ جەماوەر دەنووسێت و گرفتی خەڵك و جیهان بە گرینگتر دەزانێت لە گرفتی خۆیپە

پەیامنێر بەردەوام لە قەیرانەکاندا هاوشانی هێزە فریاگوزارەکان وەکوو یەکەم کەس لە شوێنی ڕوودا و کارەساتەکان ئامادە دەبێت. هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکاتەوە. بۆ دابەش کردنی یارمەتی و فریاگوزاریش دەورێکی کارا دەگێڕێت.

ئەوان لەم پێناوەدا تەنانەت بریندار دەبن یاخود دەکوژرێن. ناوچە قەیراناوییەکان یان بەرەکانی شەڕ بەردەوام شوێنی ئامادە بوونی پەیامنێرانە.

 

گەلێک پەیامنێری ئێرانی لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز و ڕووداوەکانی دیکە شەهید بوون، بۆ نموونە ئەتوانین ئاماژە بکەینە شەهیدان سارمی، ساجیدی، میرئەفزەلی و هتد کە چوونە ڕیزی شەهیدانی میدیا لە ئێراندا.

شەهید مەحموود سارمی پەیامنێرێکی ئێرانی و بەرپرسی نووسینگەی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەزار شەریفی ئەفغانستان بوو کە لە ساڵی 1377 ی هەتاوی لە کاتی کوشتنی دیپلۆماتە ئێرانییەکانی مەزار شەریف شەهید کراو و ئەنجومەنی فەرهەنگی گشتیی ئێران لە یەکەم ساڵوەگەڕیی ئەم ڕووداوە، 17ی گەلاوێژی وەکوو ڕۆژی پەیامنێر ناودێر کردووە.

شەهیدانی ڕووداوی کوژرانی دیپلۆمات و پەیامنێرە ئێرانییەکان لە مەزار شەریف لە لایان تاڵیبانەوە

بەشێک لە فیلمی "مەزار شەریف" کە سەبارەت بەم جینایەتەی تاڵیبان ساز کراوە:

 

جگە لە بوونی توانست و هۆگری و لێهاتویی، هەڵبژاردنی پیشەی پەیامنێری بە بێ عەشق و ئەوین مانای نابێت و ئەو کەسانەی وا ئەم پیشەیە بۆ قازانجی دراڤی هەڵدەبژێرن زۆر زوو لە بەردەوام کردنی پاشگەز دەبنەوە.

پەیامنێر بە گێڕانی دەوری کارا و گرینگی خۆی ئەتوانێ کۆمەڵگا بەرەو پێشکەوت هان بدات.

دەوری پەیامنێران لە کاتی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی ئێراق لە دژی ئێران حاشا هەڵنەگرە و لە ماوەی 8 ساڵ بەرەڤانیی پیرۆزدا بە ناردنی هەزاران هەواڵ و ڕاپۆرت، مێژووی ڕۆژنامەوانییان لە ئێراندا گەشە پێدا.

پێغەمبەری خودا (د.خ) لە حەدیسێکدا فەرموویەتی: " حەق بڵێ و لە پێناو خودا لە سەرکۆنەی هیچ سەرکۆنەکارێک مەترسە." تایبەتمەندی راستبێژی و ڕاستیخوازی لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی پەیامنێرێکی سەرکەوتووە.

بە بۆنەی ڕۆژی پەیامنێرەوە، ڕێوڕەسمێکی ڕێزنان لە ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی و بە بەشداری سەرۆکی ئەم ڕێکخراوەیە، جێگری سەرۆک، یاریدەدەری سیاسی، بەرپرسی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆن و هاوکارانی پەیامنێری 33 ناوەندی پارێزگاکانی ئێران لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆن لە تاران بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا سوپاس و پێزانین پێشکەش کرا بە 100 کەس لە پەیامنێرانی سەرکەوتوو.

ڕێوڕەسمێکی ڕێزنان لە پەیامنێرانی ڕادیۆ و تلەڤیزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران

کەناڵی ئاسمانی سەحەر، ئەم ڕۆژە گەورەیە پیرۆزبایی دەکات  لە هەموو پەیامنێرانی حەقبێژ و حەقخوازی سەرانسەری دونیا.

 

Aug 08, 2017 12:57 Asia/Tehran
بۆچوونت