یەکێک لە کەڵکەڵە گرینگەکانی فەرهەنگ دۆستان، سەردانی پیشانگای هونەری شێوەکارییە کە لە وەرزی هاویندا ژوماری ئەم جۆرە پیشانگایانە لە ئێراندا گەلێک زۆرن.

- پیشانگای ئاسەواری هونەرمەندە ناودارەکانی ئێران لە فەرهەنگسەرای نیاوەران

لەم پیشانگایەدا، بەرهەم و ئاسەواری هونەرمەندانی ناوداری ئێران خراوەتە پێش چاوی هۆگران و هونەردۆستان.

 

- نیگارخانەی "لالە"ش، پیشانگایێکی ئاسەواری هونەری ساز داوە تایبەت بە هونەری پەیکەرتاشی و نیگارکێشی.

"پیشانگایێکی ئاسەواری هونەری له نیگارخانەی "لالە"

 

- حەڕاجی ئاسەواری هونەری لە شاری تاران

بەڵام یەکێک لە گرینگترین ڕووداوە هونەرییەکان، بەڕێوەچوونی حەڕاجی ئاسەواری هونەری بوو کە بۆ حەوتەمین جار لە تاراندا بەڕێوە چوو. حەڕاجی تاران داهێنانێکی فەرهەنگی و ئابوورییە و هەلێکی گونجاوە بۆ کڕینی بەناوبانگترین ئاسەواری هونەری مۆدێرن و هاوچەرخی ئێران.

حەڕاجی ئاسەواری هونەری لە شاری تاران

لەم حەڕاجەکە لە دەسپێکی هاوینی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، سەرجەم بڕی 26 ملیارد و 113 ملوێن تمەن ئاسەواری هونەری فرۆشراوە.

بەرهەمەکەی سوهراب سپێهری بە نرخی 3 ملیارد و 100 ملوێن تمەن ، گرانبایی ترین بەرهەمێک بووە کە لەوێ فرٶشراوە.

یادگارێک له خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند "سوهراب سپێهری"

حەڕاجەکەی تاران هەندێک ئاسەواری زیاتر لە حەڕاجە نێودەوڵەتییەکان فرۆشتووە و بەو چەشنە بووتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بایەخی هونەری شێوەکاری و لە لایێکی دیکەشەو یارمەتی داوە بە لایەنی ئابووری هونەر.

حەڕاجەکەی تاران ، گرینگترین ڕووداوی ئابووری فه‌رهه‌نگی ئێران

 

Aug 11, 2017 15:54 Asia/Tehran
بۆچوونت