وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو تویتەرەکەی دا نووسی : سەرۆکی ئەمریکا هەمووکات بەنیازی لەناوبردنی بەرجام بووە .

دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ  هەینی  وێڕای ڕەخنە گرتنی دوبارە  لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی تاقمی پێنج و یەک  لەگەڵ ئێران ئیدیعای کرد  : ئێران  پبەندی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام نەبووە  .

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە نێو تویتەکەی دا نووسی : دوناڵد ترەمپ لەبەر ئەوەی گۆشەگیرنەبێت  هەوڵ  دەدات  ئێران بەبیانووی چوونەدەر لەبەرجام بە تاوانبار بناسێنێ .

وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد  :  ئەم قسانە  دوژمنایەتی ترەمپ لە تەنیشت بنپێکردنی روح و دەقی بەرجام لەلیەن ئەمریکا نیشان دەدات  .

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەیەک لەمەوبەر وتی  : دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە نیازی پێشگرتن لە کەڵک وەرگرتنی ئێران  لەبەرژەوەندیی بەرجامە و ئەم کارە بنپێکردنی دەق و روحی بەرجام دێتە ئەژمار .

Aug 11, 2017 19:12 Asia/Tehran
بۆچوونت