• هاوپەیمانیی زایۆنی - ئەمریکی و پیلانی ئێران-هەراسی تووشی شکستە دەبێ

جێگری هاواهەنگ کەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هاوپەیمانی دوژمن و ناکۆکی دانەری دەوڵەتی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و عەرەبستانی سعودی بۆ سەپاندنی لە ئیسلام ترسێنی و لە ئێران تیرسێنی بەرەوڕووی شکستە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ئەمیر سەرتیپ  عەلی جەهانشاهی   جێگری هاواهەنگ کەری هێزی زەوینیی ئەرتەشی کوماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە ڕێ وڕەسمێک دا لە ئامول لە باکووری ئێران وتی : ئامانجی سەفەری ژووئەنی ساڵی 2017ی دونالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین  و گڕێبەستی فرۆشتنی چەندسەدمیلیار دولاری چەک بە عەرەبستان، کەمکردنی گوشاری وڵاتانی ئیسلامی بەسەر رژێمی منداڵکوژی ئیسرائیلە.

سەرتیپ جەهانیشاهی وتیشی: پیلانی نگریس و شوومی ئەمریکا  و هاوپەیمانانی بەکرێگیراوی لە ناوچە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی  سەرکەوتنی خۆڕاگری و دزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  ئیستکبار بەنیازی برەوپێدان بەسیاسەتی لە ئیسلام ترسێنی و لە ئێران ترسێنی لە ناوچەیە وتی : هەموو پیلانەکان لەوان  سەپاندنی بایکۆتی زاڵمانە و هەڕەشەی هەمیشەی لە ماوەی  چوار دەیەی ڕابردوو هەمووکات بەرەوڕووی شکست بووەتەوە.

Aug 11, 2017 20:23 Asia/Tehran
بۆچوونت