نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن بەمەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی گەیشتە تاران .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ئیسماعیل  وەلەد شێخ   نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتە تاران،بڕیارە  لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران و کاربەدەستانی دیکەی ئێرانی  دیداربکات وسەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی یەمەن و ناوچە  وتووێژ بکات  .

ئێران  بە جاران لەسەر  چارەسەرکرانی ئاشتیانە و وتووێژی سیاسی نێوان تاقمەکانی یەمەنی بۆ قەیرانی ئەم  وڵاتە پێداگری کردووە.

عەرەبستانی سعودی  بە داکۆکی ئەمریکا  لە مارسی ساڵی دووهەزاروپازدە دەستی دایە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی  عەبدرەبەمەنسوور هادی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

ئەم دەستدرێژکارییە سەربازییە تائێستا  دەیان هەزار کوژراو و بریندار و ئاوارەی لێ کەوتوەتەوە.

Aug 12, 2017 10:37 Asia/Tehran
بۆچوونت