چەند کەس لە وەزیرانی پێشنیار کراوی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕادەستکردن و شی کردنەوەی بەرنامەکانیان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی فراکسیۆنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئامادە بوون.

محەممەد عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دوای ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئومیدی  مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەنێو کۆڕی پەیامنێران ، ئاسایش، ئارامش و هێوری بۆ گەلی بە گرینگترین ئەولەویەتی بەرنامەکانی خۆی لە کابینەی دوازدەهەم زانی و وتی :  هێزی ئاسایشی ئێران کەمترین توانایی  بۆ هەوڵی دژە ئاسایشی  نەداوەتە دوژمنان و نایشیدا.

بیژەن نامدار زەنگەنە  وەزیری پێشنیار کراو بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی نەوتیش لە کۆبوونەوەی  ئەم فراکسیۆنە ، وەرگرتنی سەرمایەدانەری بیانی لە پیشەسازی نەوتی لە گرینگترین  بەرنامەکانی خۆی لە کابینەی دوازدەهەم وەسف کرد و وتی : ڕێکخستنی هەموو مەیدانە هاوبەشەکان، پەرەسەندنی بووژاندنەوەی نەوت، وەگەڕخستنی  بەندەری نەوتی لە دەریای عومان  ، گەیاندنی گاز بۆ گوندەکان و تۆکمەوتەواوکردنی تۆڕی گازی ئێران   و کۆتایی هێنان بە کاری پارسی باشوور لە قۆخانی بەتاڵ کردنی سرووشتی لە بەرنامەکانی  دیاریکراوی  وەزارەتی نەوت لە چوار ساڵی داهاتوویە.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری پێشنیاکراوی ئێران بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە ش  لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئومیدی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی :  پەرەی هاوکارییەکانی ناوچەیی ، دانی  یارمەتی  بۆ ئابووری خۆڕاگرانە، پەرەی بازاڕەکانی هەناردەی غەیرە نەوتی ، خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری و هەروەها  هاسانکاری   لە ئاڵ و وێری  سەرمایە و تەکنۆلۆژی بۆ ئێران لە ئەولەویەتەکانی سەرەکیی و مەزنی ئەم وەزارەتخانەیە.

لەم کۆبوونەوەیە نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی  ڕوانگە و بیروڕای خۆیان ڕاگەیاند و وەزیرانی پێشنیارکراوی دەوڵەتی ئێران  وڵامی پرسیاری نوێنەرانیان دایە وە.

Aug 12, 2017 16:54 Asia/Tehran
بۆچوونت