باڵوێزی سوریا لە تاران پێداگری کرد : خوێنی پاکی شەهید موحسینی حوجەجی و شەهیدانی دیکەی خۆڕاگری ، سەرکەوتنی ستراتژیک بەدژی تیرۆریزمی تەکفیری بە دی دێنێ.

شەهید موحسین حوجەجی کە لەلایەن ئەندامانی تاقمی تیروریستیی داعش لە سوریا بەدیل گیرابوو  شەوی چوارشەممەی ڕابردوو لەلایەن ئەندامانی  ئەم تاقمەوە شەهید کرا  .

عەدنان  مەحموود  باڵوێزی سوریا لە تاران  ڕۆژی شەممە لە پەیامێک دا  بە بۆنەی  شەهید بوونی موحسین   حوجەجی  ڕایگەیاند: بەرپرسایەتی تاوانکاری دڕندانە ی تیرۆریستەکان لە ناوچە  بە ئەستۆی لایەنگرانی ئەوان لەوان  ئەمریکا، وڵاتانی عەرەبی و هەندێ  وڵاتی ناوچەیە کەلەباری  ماددی و فیکرییەوە تیرۆریستەکانیان  بەمەبەستی هاتنەدی  نەخشەوپلانەکانیان بۆ تێکدان و پارچەپارچەکردنی  ناوچە  بۆ خزمەت کردن بە ڕژێمی زایۆنیستی پێکهێناوە.

عەدنان  مەحموود وتیشی:  دەستهاتی مەزنی  بەرەی خۆڕاگری  بۆشکست دانی تاقمە تیرۆریستییەکان لە سوریا، ئێراق و عەرساڵی لوبنان  هەتا لەناوبردنی  تۆکمەوتەواوی تیرۆریسم و شکستی  پلانی لایەنگرانیان  بەردەوام دەبێت .

سەردارسەرلەشکر قاسم سلێمانی  فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیش لە پەیامێک دا  وێڕای ڕێزگرتن لە یادوبیرەوەری حوجەجی وتی :  هێزی خۆڕاگری ئیسلامی  تۆڵەی ئەم  کردەوە دڕندانەیە بە بڕیارێکی بەبڕشتانە  کە بنبڕکردنی  بناغەی وەهابیەت و تیرۆریزم لە جیهانە، دەکەنەوە.

محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە پەیامێک دا وێڕای ئیدانە کردنی  هەوڵی تیرۆریستەکان، یادوبیرەوەری شەهید موحسین حوجەجییان ڕێز لێ گرت .

Aug 12, 2017 17:38 Asia/Tehran
بۆچوونت