سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە ئاماژەدان بە سەرمایەدانانی شەشت ملوین یۆرۆیی لە بەرهەم هێنانی چەشنی جۆربەجۆری ڕادیۆدەرمانەکان لە ئێران وتی : ئێران لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو گەورەترین هەناردەکەری رادیۆ دەرمانەکان لە ڕۆژاوای ئاسیا دەبێت .

عەلی ئەکبەر ساڵحی ،  سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لەنێو کۆڕی پەیامنێران لە تاران، وتیشی: گرینگترین ئەولەویەتی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران، بەرەوپێش چوونی هەموو تەوەرەکانی چالاکی پیشەسازی ناڤۆکییە.

ساڵحی ئاماژەی کردە بەرنامەی  چێکردنی  دوو هێزگە لەبووشەگر بە هاوکاری ڕوسیا  و وتی  : گرێبەستی  چێکردنی نەخوشخانەی ناڤۆکیش کە لە  ڕۆژاوای ئاسیا  بێ وێنە بووە، گرێ دراوە  .

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتیشی  لە خولی نوێی  چالای  ڕێکخراوی  وزەی ناڤۆکیی ئێران  پرسی جۆربەجۆر وەک  دۆزینەوە، هەڵێنجان، پێشکەوتن، پرسی لێکۆڵنەوە و گەشە پێدان، سانتریفیوژەکانی  بەرەی نوێ و ڕادیۆدەرمانەکان لە فەرمانی کار دایە .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران  دەهەمی ئووت  بە پێی حوکمێک دا عەلی ئەکبەر ساڵحی  بۆ دووهەمین جار وەک  سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی هەڵبژارد.

Aug 13, 2017 16:27 Asia/Tehran
بۆچوونت