سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە سەفەرێکی سێ رۆژەدا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای سەربازی و سیاسی، سەردانی تورکیا دەکات.

بەپێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەردار محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە سەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی تورکیا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازی و سیاسیی وڵات لەو سەفەردا سەردار باقری هاوڕێی دەکەن و بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژ مانەوەیان لە تورکیا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی – سەربازیی تورکیا دیدار و گفتوگۆ بکەن.

پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، گۆڕانکارییەانی ناوچە، پەیوەندیی دوو لایەنەی بەرگری و هاوکارییە سنوورییەکان، بەشێک دەبن لە تەورەکانی دیداری سەردار باقری لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا.

Aug 13, 2017 16:49 Asia/Tehran
بۆچوونت