نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕەزامەندی دەربڕی لە گەڵ گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوەی کردەوەی تێڕۆڕیستی و ئاڵۆزی نانەوەی ئەمریکا لە ناوچە .

 حسێن  نەقەوی  حسێنی  کومیسیونی   ئاسایشی  نیشتمانی و سیاسەتی   دەرەوەیی  مەجلسی  ئێران  وێڕای  خۆێندنەوەی  ڕاپۆڕتی  ئەو کومیسیونە  سەبارەت بە  گەڵاڵەی  دژە ئەمریکایی  وتی :  لە گەڵاڵەی    بەرەنگار بوونەوەی  کردەوەکانی    تێڕۆڕیستی   ئەمریکا  لە ناوچە   چوار چێوەی  بەرنامەی گشداگری  کۆهەنگاو بەرجام   پارێزراوە  و  پێشنیارگەلێکی ئەو گەڵاڵەیە بە پێچەوانەی  بەرجام  نیە . عەباس ئێراقچی سەرۆکی   شاندی  چاودێری  پێ و شوێن گرتنی  بەرجام و جێگری وەزیری  دەرەوەی   ئێرانیش    وتی   : ئەو گەڵاڵەیە  بەشێک  لە کردەوەگەلێکە  کە شاندی   چاودێری  بەسەر جێ بە جێ کرانی  بۆ بەرەنگار بوونەوەی  گەڵاڵەی  کونگرەی    ئەمریکا  پەسەن  کردووە .    ئێراقچی   وتیشی  :   ئامێرەکانی  بەرەنگار بوونەوەی   ئێران  بە دژی    ئەمریکا  تەنیا لە چوارچێوەی  بەرجامدا نیە  و کۆماری   ئیسلامی  ئێران   خاوەنی   ئیمکاناتی   زۆرە   بۆ بەرەنگار بوونەوەی  ئەمریکا  سەرۆکی   ئێرانی  شاندی  چاودێری  پێ و شوێن گرتنی  جێ بە جێ  کرانی  بەرجام جەختی کرد : وەزارەتی   دەرەوەی  ئێران   ڕازیە لە گەڵ  گەڵاڵەی  دژە  ئەمریکایی  مەجلسی  شورای  ئیسلامە  و لاگری  لێدەکات .   گەڵاڵەی  رەەنگار بوونەوەی   کردەوە  تێڕۆدیستیەکانی  ئەمریکا لە ناوچخ  لە 9  بەشدا   واتە  گشتیەکان     ، دیاری کرانی      ڕێکار ،  لاگری   ئەمریکا لە  تێڕۆڕیزم  ، پێشێلکرانی  مافی مڕۆڤی  لە لایەن   ئەمریکاوە ، سزادانەکان  و کردەوەکانی  بەرامبەر  بەرەنگار بوونەوەی  بایکوتە ئابووریەکان  و لاگری  لە  هاووڵاتیانی   ئێرانیە .   سەنای  ئەمریکا   15  ژوئەنی   ڕابردوو   لە درێژەی  کردەوە کانی دوژمنکارانەی خۆی   دژی تاران  ، گەڵاڵەی   گشتداگری  بایکوتەکان  دژی  ئێران   بە ناوی  بە  ڕواڵەت   " یاسای  بەرەنگار بوونەوەی  کردەوەکانی   ناسەقام گرتنی  ئێران  2017  " پەسەن کرد .

Aug 13, 2017 17:14 Asia/Tehran
بۆچوونت