•  هاوکاری  ئێران و ئێراق بۆ  نەهێشتنی تەپ و تۆز

وەزیری ناوخۆی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، پەیوەندی تاران و بەغدای بە ستراتژیک زانی و وتی : ئێران و ئێراق دەتوانن بە واژۆی لێکگەیننامە لە بواری لەناو بردنی کێشەی تەپ و تۆز هاوکاری بکەن .

 بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران " عەبدولڕەزا  ڕەحمانی  فەزڵی  وەزیری  ناوخۆی   ئێران ڕۆژی   یەکشەمە  لە دیداری   قاسم ئەلئەعرەجی  وەزیری نێوخۆی ئێراق لە تاران  وێڕای  پیرۆزبایی  لە نەتەوەی و دەوڵەتی  ئێراق لە خەبات بە دژی تێڕۆڕیستان  وتیشی : دوو  وڵات دەتوانن  لێکگەیننامەی  ئاسایشی  لە بوارە  جۆراوجۆرەکان بۆ وێنە   خەبات بە دژی  قاچاغی   مادە سڕکەرەکان ، تاوانە

ڕێکخراوەکان و یان هاوکاری  نێوان پولیسی  دوو وڵات  واژۆ بکەن .   ڕەحمانی فەزڵی  هەروەها     ئاماژەی  کردە  پرسی  تەپ و تۆزەکان و وتی :   تەپ و تۆزەکان  پرسێکی  گرینگە  بۆ خەڵکی  پارێزگا  سنووریەکانی    ئێران بۆ وێنە  خوزستان  و سەرۆک  کۆمارانی  دوو وڵات  جەختیان کرد لە سەر   پێویستی  هاوکاریەکان لەو بوارەدا .

 وەزیری ناوخۆی  ئێران   ئاماژەی کردە  ئەزموونەکانی  هاوکاری دوو وڵات  لە بەڕێوە چوونی  ڕێ و ڕەسمی  ئەربەعین  و وتیشی : لە پێناو   ئاسان کردنەوەی  دەرکردنی  فیزە  بۆ زیارەتکاران ی  ئێرانی  ئەربەعەینی   حسێنی  ئەمساڵ  کارگەلێک    ئەنجام دراوە . قاسم ئەلعەرەجی  وەزیر ناوخۆی   ئێراقیش  وتی : ئێران پەیوەندیەکی  بەربڵاوی  لە گەڵ نەتەوە   هۆزەکان  و  پێکهاتەکانی  ئێراقی  هەیە  و نەتەوەی  ئێراقیش  هەڵوێستی ئێران لە ەمبەر   تێڕۆڕیستان  هیچکات  فەراموش  ناکات .  وەزیرانی  ناوخۆی  ئێران و ئێراق  ڕۆژی یەکشەمە  لە تاران    لێکگەیننامەی  هاوکاری  سەبارەت بە  بەڕێوە چوونی  ڕێ و  ڕەسمی  ئەربەعینی  حسێنیان واژۆ کرد.چۆنایەتی  بەڕێوە چوونی   ڕێ و ڕەسمی چلەی   حسێنی (ع)  هاتو چۆ و ئاسایشی  زیارەتکاران  کونتڕۆڵی  سنوروەکانی  دوو وڵات  لە تەوەرەکانی  گشتیی   ئەو  ڕێککەوتنامەیەیە .

Aug 13, 2017 18:14 Asia/Tehran
بۆچوونت