• سەرتیپ ئەشتەری: ئاسایشی ئێراق، ئاسایشی ئێرانە

فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئێران ئاسایش و ڕێکەوتنی ئێراق بە ئاسایش و پێشکەوتنی خۆی دەزانێ.

سەردار سەرتیپ حسێن ئەشتەری  فەرماندەی هێزی ئینتیزامی  ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی ئێراق لە  تاران وێڕای ڕێزگرتن لە خۆڕاگری خەڵک و سوپای ئێراق لە بەرامبەر  تاقمە تیرۆریستییەکان وتیشی : پۆلیسی ئێران  ئامادەیە ئەزموونەکانی خۆی بخاتە بەردەستی پۆلیسی ئێراق و لە ئەزموونی پۆلیسی ئێراق لەبەرامبەر تیروریستان کەڵک وەرگرێ.

سەرتیپ ئەشتەری وتی :  هێزی ئینتیزامیی ئێران  لە بواری جۆربەجۆر ئامادەی گۆڕینەوەی  زانیارییەکان و ئەزموونەکان، بەرەنگار بوونەوەی تاوانە بەرنامەبۆکراوەکان و دانی هەرچەشنە فێرکارییەک بە پۆلیسی ئێراقە.

فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی  ئێران ، ئێران و ئێراقی بە خاوەن ئامانجی هاوبەش وەسف کرد و وتی : دوو وڵات  دەبێ وێڕای پاراستنی سەربەخۆیی هەوڵ بدەن  بیانییەکان لە ناوچەکانیان دوو بکەنەوە و پاشماوەی داعش لە ناوبەرن  .

 

 

Aug 13, 2017 21:01 Asia/Tehran
بۆچوونت