• زەریف تارانی بەرەو سووچی ڕووسیا جێهێشت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی رووسی و راوێژ لەبارەی گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، تارانی بەرەو شاری سووچیی ڕووسیا جێهێشت.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەو گەشتە یەک ڕۆژەیەی، لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، پرسی ناڤۆکی، گۆڕانکارییە ناوچەییەکان بەتایبەت پرسی سووریاو هەروەها شەشەمین خولی دانیشتنی دانوستانەکانی ئاستانە لەبارەی سووریا، وتووێژ بکات.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوێنێ سێ شەممە سەفەری زەریف بۆ سووچیی ڕووسیای لەدرێژەی ڕاوێژەکانی دوو وڵاتدا زانی و وتی: وتووێژی کاربەدەستانی ئێران و ڕووسیا دەتوانێ هەنگاوێک بێت لەپێناو هاوکاریی زیاتر و ستراتژیکی دوو وڵات لەچەسپاندنی سەقام و هێمنایەتیی ناوچەو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم وهەوڵدان لەپێناو گەشەی سیاسی وئابووریی لەو ناوچە هەستیارەی جیهاندا.

Sep 13, 2017 12:02 Asia/Tehran
بۆچوونت