• وتووێژی تەلەفوونیی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران و سەرکردەی سوپای پاکستان

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هیزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی سوپای پاکستان لە پێوەندییەکی تەلەفوونی دا، لەبارەی بوارەکانی هاوکاریی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات و هەروەها پرسی ئاوارە موسولمانەکانی میانمار وتووێژیان کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سپا نیوز،" سەرداری سەرلەشکەری پاسدار محەممەد باقری"  سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و " ژەنەراڵ قەمەر باجوا" سەرکردەی سوپای پاکستان  رۆژی  یەکشەممە لەو وتووێژی تەلەفوونیە دا وێڕای بە کەم زانینی ئەو هەنگاوانەی کە لە مەڕ فریا گوزاریی بۆ موسولمانەکانی ئاوارەی میانمار هەڵگیراون، لە سەر پێویستیی چالاکیی هەرچی زیاتری جیهانی ئیسلام بۆ کۆتایی هێنان بە ڕەوشی نالەبار و نائینسانیی سەپێندراو بە سەر ئەو خەڵکە مەزلووم و چەوساوەیەدا جەختیان کردەوە . سەرلەشکەر باقری و ژەنەراڵ قەمەر باجوا، هەروەها لەم پێوەندیی تەلەفوونییەدا لە هەوڵەکانی ئەرێنیی ئەمدواییەی هێزە چەکدارەکانی دوو وڵات  بۆ دابینی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان ڕەزامەندییان دەربڕی . سەرۆکی  ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران و سەرکردەی سوپای پاکستان لەم وتووێژە تەلەفونییەدا ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە یارمەتییەکانی فریاگوازارانە و مرۆڤدۆستانەی هەموو ڕێکخراوەکانی سەربازی و ناسەربازی  لە ولاتە ئیسلامییەکانی بە جێگای سەرنج زانی و لە سەر پێویستیی ڕێکخستنی هەموو مسۆگەراتێک، بۆ یارمەتی دانی هەرچی خێراترو زیاتری موسولمانانی مەزلوومی میانمار جەختیان کردەوە . دوا بە دوای پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆ سەر موسولمانەکانی رۆهینگیایی لە پارێزگای ڕاخینی  ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کە لە ٢٥ ئاگۆستی ڕابردوو دەستپێکراوە ، هەزاران کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوونە.

Sep 17, 2017 16:46 Asia/Tehran
بۆچوونت